شارپرێس:
نرخی نەوت
بەرزبوونەوەی زیاتری بەخۆوە بینی و بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا
گەیشتە ٧٩ دۆلار و ٥٢ سەنت.
هاوکات نرخی بەرمیلێک
نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٧١ دۆلار و ٦١ سەنتەوە مامەڵەی پێوەکرا.
بەرزبوونەوەی نرخی
نەوت بۆ ئەم ئاستە لەکاتێکدایە کە ئەمریکا لە پلانیدایە سزای ئابوری زیاتر بەسەر
ئێراندا بسەپێنێت کە ڕێژەی ٤%ی نەوتی جیهان بەرهەم دەهێنێت.
هەروەها
بەردەوامی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت هۆکارەکەی پەیوەستە بە پابەندبوونی وڵاتانی
ئەندام لە ڕێکخراوی ئۆپیک بۆ کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت.
هـ ـ ر