زۆربوونی نەوتی ئەمریكا نرخی نەوت زیاتر نزمدەكاتەوە

جیهان

18/07/2018‌ 240 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان نزمبوونەوەیەكی تری تۆماركردو ئەو نزمبوونەوەیەش بەهۆی زۆربوونی بەرهەمی ئەمریكاوەیە.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ لەئەمڕۆ چوار شەممە نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی 31 سەنت بەرێژەی 0.4% نزمبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 71.85 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، لەكۆتا مامەڵەكان 36 سەنت بەرێژەی 0.5 نزمبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 67.72 دۆلار مامەڵەی پێوكراوە.

چەند رۆژێكە نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان دەستی بەنزمبوونەوە كردووەو ئەگەر بەرهەمی ئەمریكا زیاتر بێت، ئەوە چاوەڕێی دابەزینی زیاتری لێدەكرێت.

هـ ـ ح

بەپەلە