شارپرێس:
ڕۆژنامه‌یه‌كی ئیسپانی ئاشكرایكرد، یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی ده‌یه‌وێت دوو یاریزانی به‌توانای بایرن میونشن بۆڕیزی یانه‌كه‌ی بگوازێته‌وه.
به‌گوێره‌ی ڕۆژنامه‌ی ئاس-ی ئیسپانی، یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد ده‌یه‌وێت له‌وه‌رزی گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی یاریزاناندا، هه‌ردوو یاریزانی ئاستبه‌رزی یانه‌ی بایرن میونشن (لیڤاندۆڤسكی، ئه‌لكانتارا) بۆ ڕیزی یانه‌كه‌ی بگوازێته‌وه.
لیڤاندۆڤسكی چه‌ند جارێك خواستی خۆی بۆ جێهێشتنی یانه‌كه‌ی ده‌ربڕیوه، له‌وه‌رزی ڕابردووش‌دا ڕیاڵ مه‌درید كڕینی ئه‌و یاریزانه‌ی خستبووه پلانه‌كانیه‌وه، به‌ڵام دواتر له‌كڕینی لیاندۆڤسكی پاشگه‌زبوه‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌وه‌ی پاڵنه‌ری مانچسته‌ر یونایتده بۆ كڕینی ئه‌و دوو یاریزانه پێكه‌وه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی شه‌یتانه سوره‌كان بێهیوا بوون له‌كڕینی گاریس به‌یڵ-ی یاریزانی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید.
ڕ . ج