برێت مەكگۆڕك.. ئەو پیاوەی دڵخوازی سەرۆكەكانی ئەمریكایە

جیهان

25/08/2018‌ 4936 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
برێت مەكگۆرك، كە ئێستا نوێنەرایەتی سەرۆكی ئەمریكا لەهاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش دەكات، پیاوێكە بووەتە جێگە دڵخوازی سەرۆكەكانی وڵاتەكەی‌و كاری لەگەڵ چەند سەرۆكێكی جیاوازی ئەو وڵاتە كردووە.
 
برێت مەكگۆرك، كە ئێستا لەسیاسەتی عێراق‌و هەرێمی كوردستان رۆڵێكی گەورەی هەیەو دواین كاریشی هەوڵەكانییەتی بۆ پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو لە  ٢٠ـ ٤ـ١٩٧٣  لەدایك بووە، ئەو ژیانی هاوسەرگیری لەگەڵ كارۆلین وۆنگ-دا پێكهێناوە دواتر جیابووەتەوەو لەگەڵ گینا چۆن هاوسەرگیری كردووە.

نوێنەرەكەی ئێستای سەرۆكی ئەمریكا، خاوەنی بڕوانامەی بەكالۆریۆسە لەهونەردا لە زانكۆی connecticut وە لەساڵی ١٩٩٩ لەقوتابخانەی كۆڵۆمبیا بەشی یاسای خوێندوەو دواتر تەواویكردوە و لەوێ خەڵاتی باشترین نووسەری پێدراوە لە یاسادا.
 
لە ٢٣/١٠/٢٠١٥ لەلایەن باراك ئۆبامای سەرۆكی ئەوكاتی ئەمریكا دەستنیشان كراوە وەك نێردراوی ئەمریكا لەهاوپەیمانی دژی داعش، كە پێش ئەوە لە ٢٠١٤ دا لە جێی جەنەڕاڵ john R.allen دانرا لەرێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ پرسی عێراق و ئێران .

لە ٢٠١٤ بۆ ٢٠١٦ لەو ماوەیەدا كۆبوونەوەی نهێنی ئەنجامداوە لە ئێران و توانیویەتی چوار ئەمریكی لەگرتوخانەیی ئیڤن لە تاران ئازاد بكات، هەروەها خزمەتی كردووە لە سەردەمی جۆرج  بۆش دا وەك یاریدەدەر و ڕێنیشاندەر لەسیاسەتی عێراق و ئەفغانستان و ڕاوێژكاری ئۆباماش بووە لە كۆشكی سپی و خزمەتی دادوەر ویلیامی كردووە لە گەورەترین دادگای ئەمریكا بەناوی u.s  supreme court .

لەساڵی ٢٠٠٤ دا بووە بەڕاوێژكار لە هاوپەیمانی دەسەڵاتی كاتی لە عێراق، كە دوای ڕوخانی ڕژێمی بەعس پیك هێنراو هەر لەو كاتەدا بووەتە ڕاوێژكار لە باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق و ڕۆڵی هەبوە لە نووسینەوەی دەستووری عێراق دا .

لەساڵی ٢٠٠٥ گەڕاوەتەوە بۆ ئەنجوومەنی ئاسایش لە  كۆشكی سپی خزمەتی كردووە لەبواری ڕێنیشاندان بۆ عێراق و ئەفغانستان لەكتێبەكەی جۆرج بۆش دا "خالی بڕیاردان" وەسفی كراوەو بە جەنگاوەرێكی بەتوانا باسی كراوەو بەكەسێكی ستراتیج ناوزەند كراوە.

یەكێكە لەو كەسانەی، كە دوای جۆرج بۆشی سەرۆكی پێشووتری ئەمریكاو دەستبەكاربوونی ئۆبامادا ماوەتەوە و لەدوای ئۆباماش و دەرچوونی دۆناڵد ترەمپ هەر لەپۆستەكەی ماوەتەوە.

لە سالی ٢٠١٤ ، كە داعش موسڵی داگیركردو نزیك بووەوە لەبەغدا مەكگۆرك ئەو كات لە هەولێر بوو ڕاستەوخۆ چوو بۆ بەغدا توانی یارمەتی  ١٥٠٠ هاووڵاتی ئەمریكی بدات بە دوورخستەنەوەیان ‌و ڕۆڵی كاریگەری هەبووە لە دانانی سەرۆك وەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی ‌و لابردنی نوری مالیكی، كە بۆ ماوەی هەشت ساڵ حوكمی كرد.

هەروەها ڕۆڵی هەبوو لەڕازی كردنی كورد و عەرەب لەئازاد كردنەوەی موسڵ دا وە داوای لەتوركیا كردووە، كە هێزی پێشمەرگە بێتە ناو كۆبانی‌و گفتوگۆی كردووە لەگەڵ ڕوسیادا لەسەر باشووری سوریا  بۆ وەستاندنی شەڕ.

مەكگۆڕك، كەسیكە رۆڵی سەرەكی هەیە لەسیاسەتی عێراق و كوردستان و ڕۆڵی هەبووە لەم هەڵبژاردنەی عێراق دا و ئێستاش سەرقاڵی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراقە و بەنیازیشە سەردانی لایەنە كوردییەكان بكات بۆ بەشداریكردنیان لەپڕۆسەی سیاسی عێراق.

خەڵاتی ڕێزلێنانی تایبەتی distinguishesd honor award  پێدراوە لەلایەن كۆندۆلیزا ڕایس لەساڵی ٢٠٠٩، هەروەها خەڵاتی   distinguished service award ی پێدراوە لەلایەن جۆن كیری لەساڵی ٢٠١٦ ، خەلاتی  superior honor awardی پێبەخشراوە لەلایەن نەتەوە یەكگرتووەكانی ئەمریكاوە‌و خەڵاتی outstanding service ,  joint service communication پێدراوە لە لایەن ئەنجومەنی ئاسایشەوە .

ئامادەكردن: داستان خارگێڵانی

بەپەلە