نیوەی ژنان لەسەروو 50 ساڵییەوە تووشی نەخۆشی "میزە چركێ‌" دەبن

هەمەڕەنگ

03/11/2018‌ 391 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی توێژینەوەیەكی ئەمریكی، نیوەی ژنان، كە تەمەنیان لەسەروو 50 ساڵییەوە دەبێت، تووشی نەخۆشی "میزە" چركێ‌" دەبن، كە ئەوەش كێشەی گەورەیان بۆ دروست دەكات.

لەتوێژینەوەكە زیاتر لە 1000 ژن بەشدارییان كردووە، كە تەمەنیان 50 و 80 بەشداری توێژینەوەكەیان كردووە، كە 43% تووشی ئەو نەخۆشییە بوون، بەتایبەتی ئەوانەی تەمەنیان لە 50 و 64 ساڵ بووە.

هەروەها 51%ی ئەو ژنامەی تەمەنیان لەسەروو 65 ساڵ بووەو بەشداری توێژینەوەكەیان كردووە، تووشی نەخۆشی میزە چركێ‌ بوون.

هاوكات 41% ئەو ژنانەی بەشدارییان لەتوێژینەوەكە كردووە، ئەو نەخۆشییان بەناخۆش ناوبردووە، كە بەهۆیەوە كێشەی گەورەی بۆ دروست كردوون.

هـ ـ ح

بەپەلە