لێبوردنەكەی ئەمریكا بۆ توركیا نرخی لیرە بەرزدەكاتەوە

جیهان

06/11/2018‌ 2512 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەو لێبوردنەی ئەمریكا بۆ توركیاو چەند وڵاتێكی تر دایناوە، نرخی لیرەی توركی بەرانبەر دۆلاری ئەمریكی بەرزكردووەتەوە.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی لیرەتی توركی بەشێوەیەك بووە، كە 5.33 لیرەیەك بەرانبەر یەك دۆلاری ئەمریكی مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، لیرە لەچاو رۆژانی رابردوو بەرزبوونەوەیەكی گەورەی بەرانبەر دۆلار تۆماركردووە، كە لەسێ‌ ساڵی رابردوو ئەو بەرزبوونەوەیەی تۆمارنەكردووە.

ئەمریكا رۆژی دوو شەممە قۆناغی دووەمی گەمارۆكانی بۆ سەر ئێران راگەیاند، كە چیتر نابێت وڵاتان مامەڵە لەگەڵ ئەو وڵاتە بكەن، بەڵام لێبوردنی بۆ چەند وڵاتێك دەركردووە، كە بریتین چین، توركیا و هیندستان و ئیتاڵیا و یۆنان و ژاپۆن و كۆریای باشوور و تایوان.

هـ ـ ح

بەپەلە