لەپیناو خێرا باشبونەوەی لە پێکانەکەی لیۆنێل مێسی بەتەنها ڕاهینان ئەنجام دەدات

وەرزش

07/11/2018‌ 236 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی بە تەنها مەشق و راهێنانی ئەنجامداوە تا بتوانێت بەشداری یارییەکەى بەرشەلۆنە بەرامبەر ریاڵ بیتس بکات.


سەرەڕای ئەوەی کە لیۆنێل میسی سەرەراى ئەوەى دەیزانی ناتوانێت بەشداری یارییەکەى ئینتەرمیلان بکات بەڵام لەگەڵ هاوڕێکانی گەشتی بۆ شاری میلانۆ کرد.


رۆژنامەى سپۆرت ئاشکرایکردوە "میسی و ڤالڤێردی رێکەوتون لەسەر ئەوەى کە رێزی ئەو ماوەیە بگرن کە پزیکشەکانی یانەکە بۆ چاکبونەوەى یاریزانە ئەرجەنتینیەکە دایانناوە".


پاش کۆتایی هاتنی یارییەکەى بەرشەلۆنەو ئینتەرمیلان لە چامپیۆنز لیگ ڤالڤێردی راهێنەری بەرشەلۆنە رۆژیک پشووی بەسەرجەم یاریزانەکان دا، بەڵام میسی بەتەنها و لە ژێر چاودێری پزیشکەکاندا راهێنانی ئەنجامداوە


رۆژنامەی سپۆرت ئاشکرایکردوە میسی دەیەوێت بەشداری یارییەکەى رۆژی یەک شەممەى خولی ئیسپانیا بکات کاتێک لە یاریگاى کامپ نو میوانداری ریاڵ بیتس دەکەن.

ئەوەش دوای ئەوە دیت کە میسی لە یارییەکەى بەرشەلۆنە بەرامبەر سیڤیلیە لەخولی ئیسپانیا توشی شکاوی هات لە قۆڵیدا و پزیشکەکان سێ هەفتەیان بۆ چاکبونەوەى دانا
هـ ـ ر

بەپەلە