ڕاهێنەری ئەڵمانیا داوایەک ئاڕاستەی یاریزانەکانی دەکات

وەرزش

13/11/2018‌ 290 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
راهێنەری ئەڵمانیا داوا لە یاریزانەکان دەکات پابەند بونی زیاتر بە راهێنانەکان ویارییەکانی هەڵبژاردەکەیانەوە بکەن و هیواش دەخوازێت بە ئەنجامێکی باشەوە کۆتایی بەمساڵ بهێنن.


هەڵبژاردەى ئەڵمانیا لە ساڵی 2018 زۆرترین یاریی لە ساڵێکدا لە مێژووی هەڵبژاردەکە بەدەستهێناوەو لە مۆندیالیش لەقۆناغی یەکەم کرایە دەرەوە.


لۆف پێیوایە یاریزانەکانی لە دوو یاریی داهاتودا بەرامبەر روسیا و هۆڵەندا ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکەن و لە ئەنجامە خراپەکانیان دووردەکەونەوە.


داواشی لێکردن پابەندی زیاتر بە راهێنانەکان و یارییەکانی هەڵبژاردەکەیانەوە بنوێنن.


لۆف هیواى خواست هەردوو یاریی روسیا و هۆڵەندا بە بردنەوە کۆتایی پێبهێنن و پیشی وایە بە ئەنجامی باشەوە کۆتایی بەم ساڵە خراپەیان دەهێنن.


راهێنەری ئەڵمانیا پێیوایە کە هەڵبژاردەکەى پێویستی بە گۆرانکاری گەورە هەیە، هەر بۆیە کۆمەڵێک یاریزانی نوێی بانگهێشت کردوە

هـ ـ ر

بەپەلە