پۆلیسی سلێمانی وه‌ڵامی وته‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێری دایه‌وه‌

کوردستان

15/11/2018‌ 655 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر پۆلیسی هەولێر نوسراومان ئاراستە بكەن، هەر تۆمەتبارێكیان هەیە دەستگیری دەكەین‌و ڕادەستیان دەكەین.

پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ  پێنج شه‌ممه‌ پۆلیسی سلێمانی به‌ڕاگه‌یه‌ندراوێك وه‌ڵامی وته‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێری دایه‌وه‌، كه‌ ڕایگه‌یاندبوو "پۆلیسی سلێمانی داڵده‌ی تۆمه‌تباران ده‌ده‌ن"، پۆلیسی سلێمانی ده‌ڵێت:"دوای تۆمەتباركردنی هێزە ئەمنیەكانی پۆلیسی سلێمانی بەداڵدەدانی تاوانباران لەلایەن بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێرەوە، وەك بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنین ئەگەر پۆلیسی هەولێر نوسراومان ئاراستە بكەن، هەر تۆمەتبارێكیان هەیە دەستگیری دەكەین‌و ڕادەستیان دەكەین".

پۆلیسی سلێمانی ده‌شڵێت:"هەروەها چەندین كەس هەن كە تاوان لەشوێنێك ئەنجامدەدەن‌و ڕوو لەشوێنێكی دیكە دەكەن، بەڵام ئەگەر پۆلیسی هەولێرو بەڕێز لیوا عەبدولخالق تەڵعەت بەرێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر هەركەسێك داوادەكەن كە تۆمەتبارەو لەسلێمانیە، ئەوا با نوسراومان ئاڕاستە بكەن دەستگیریان دەكەین‌و ڕادەستیان دەكەینەوە".


ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پۆلیسی سلێمانی


وەڵامێك لەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە

دوای تۆمەتباركردنی هێزە ئەمنیەكانی پۆلیسی سلێمانی بەداڵدەدانی تاوانباران لەلایەن بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێرەوە، وەك بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنین ئەگەر پۆلیسی هەولێر نوسراومان ئاراستە بكەن، هەر تۆمەتبارێكیان هەیە دەستگیری دەكەین‌و ڕادەستیان دەكەین.

هەروەها چەندین كەس هەن كە تاوان لەشوێنێك ئەنجامدەدەن‌و ڕوو لەشوێنێكی دیكە دەكەن، بەڵام ئەگەر پۆلیسی هەولێرو بەڕێز لیوا عەبدولخالق تەڵعەت بەرێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر هەركەسێك داوادەكەن كە تۆمەتبارەو لەسلێمانیە، ئەوا با نوسراومان ئاڕاستە بكەن دەستگیریان دەكەین‌و ڕادەستیان دەكەینەوە.

لەچەند ڕۆژی ڕابردودا چەند هاوڵاتیەكی بەڕەگەز عەرەب كە چەندین تاوانیان ئەنجامداوە لەشوێنی دیكە دەستگیرمان كردون و ڕادەستی شوێنەكانی خۆیانمان كردۆتەوە، جگەلەوەش دوو هاوڵاتی بەڕەگەز عەرەب ئۆتۆمبێلی جۆری لاندكرۆزیان پێبووە كە تابلۆی ژمارە سلێمانی بوەو لەدیالە هێرشیانكردۆتە سەر هاوڵاتیانی شارەكە، ئێمە دوای ئەوەی زانیاریمان دەستكەوت، تاوانبارەكانمان دەستگیركردو ڕادەستمان كردونەتەوە.

ئێمە وەك بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی هەمەهانگییەكی باشمان هەیە لەگەڵ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەكانی پۆلیس لە هەرێمی كوردستان و خواروی عیراقیش، بۆیە هەر تۆمەتبارێك فەرمانی دەستگیركردنی هەبێت و بگاتە دەست پۆلیسی سلێمانی ئەوا دەستبەجێ‌ لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە بەدواچوونی تەواو دەكرێت و فەرمانی گرتنەكە جێبەجێدەكرێت و كەسی داواكراو ڕادەستی شوێنی داواكردنەكەی دەكرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – راگەیاندن‌و پەیوەندییەكان


ڕ . ج

بەپەلە