واشنتن لە ژێر فشارە بۆ سوککردنی سزاکان لەسەر کۆریای باکور

جیهان

17/11/2018‌ 323 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
واشنتن ڕووبەڕووی فشارێکی زۆر لەلایەن چین، ڕوسیا، کۆریای باشور و گروپەکانی مافەکانی مرۆڤیش بۆتەوە بۆ سوککردنی سزاکان لەسەر کۆریای باکور لە کاتێکدا وتووێژەکانی چەکداماڵینی بەڕێوەبەرایەتی ترامپ لەگەڵ پیونگیانگ ئاستەنگی تێکەوتووە.

وتووێژەکانی واشنتۆن لەگەڵ پیونگیانگ بۆ چەکداماڵین لە هەفتەی ڕابوردوو دوواخرا کاتێک کۆریای باکور دەستبەجێ کۆبونەوەیەکی کە پێشتر کاتی بۆ دیاری کرابوو دوواخست لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپەیۆ لە کاتێکدا ئەمەریکا هەوڵەکانی بەردەوامن بۆ هێشتنەوەی سزاکان وەکو خۆی لە کاتێکیشدا کە لە وتووێژدی دیپلۆماسیدایە لەگەڵ وڵاتەکەدا.

چاوەڕوان دەکرێت سەۆرکی کۆریای باشور موون ژێین لە میانەی کۆبونەوەکەیدا لەگەڵ سەرۆکی چین شی ژینپینگ لە پەراوێزی کۆبونەوەی ئاسیا پاسفیک باس لەم بابەتەبکات و داوا لە چین بکات بەردەوام بێت لە هەوڵەکانی بۆ دەستپێکردنەوەی وتووێژەکان.

ڕۆژی پێنجشەممە جێگری سەرۆکی ئەمەریکا مایک پێنس گوتی چاوەڕوان دەکرێت سەرۆک دانۆڵد ترامپ داوا لە شی بکات بەردەوام بێت لەسەر سزاکان بۆ سەر کۆریای باکور کاتێک لە کۆتای ئەم مانگە لە میانەی کۆبونەوەی گروپی 20 بونۆس ئاریس کۆدەبنەوە.
هـ ـ ر

بەپەلە