سەرکردەیەکی سائرون: عادل عەدول مەهدی ناتوانێت چۆنی بوێت وا وڵات بەڕێوەبەرێت

عیراق

06/12/2018‌ 398 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرکردەیەکی هاوپەیمانی سائیروون رایدەگەیێنێت "عادل عەبدولمەهدی-مان بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران دیارینەکردووە بۆ ئەوەی چۆنی بووێت عێراق بەڕێوەببات".

ئەمڕۆ پێنج‌شەممە جاسم حەلفی، سەرکردە لە هاوپەیمانی سائیروون کە موقتەدا سەدر سەرۆکایەتی دەکات ڕایگەیاندوە "کاتێک سەرۆکوەزیران دیاریکراوە کاخەزی سپیمان بۆ واژۆنەکردووە، چۆنی بووێت وڵات بەو شێوە بەڕێوەببات و پۆستی سەرۆکوەزیران ببێتە بابەتی ململانێ. سەرۆکوەزیران بۆ ئەوەی دیاریکراوە کە قەیرانەکان تێپەڕێنێت".

جاسم حەلفی ئاماژەی بەوەداوە "سەپاندنی کەسێکی دیاریکراو و دروستکردنی قەیران  لەکاتێکدا دۆخی سیاسی قەیراناویی عێراق ناتوانێت بەرگەی ئەوە بگرێت، هیچ گونجاو نییە و کارێکی هەڵەیە". کە مەبەستی پێداگری دانانی فالح فەیازە لە پۆستی وەزارەتی ناوخۆ لەلایەن هاوپەیمانی فەتح.

حەلفی ئەوەشی وتوە  "نابێت چەمک و تێگەیشتنی دەستگرتن بە کەسێک هەبێت، لەکاتێکدا عێراق گرفتی کەسی بەتوانای نییە".
بەگوتەی بەدر زیادی، ئەندامی هاوپەیمانی سائیروون، عادل عەبدولمەهدی بە تەوافوق بووەتە سەرۆکوەزیران "بەڵام ئێستا لە تەوافووق دەرچووە"، بۆیە پێویستە لەگەڵ سەرکردەکانی هاوپەیمانی چاکسازیی و ئاوەدانکردنەوە بۆ تەواوکردنی کابینەی وەزاریی


پەرلەمانتارەکەی سائیروون وتوشیەتی "ئەو بەربژێرانەی هاوپەیمانی چاکسازیی تێبینی لەسەرە، نابێ تێپەڕێنرێت و  پێویستە بگۆڕدرێن و کەسانی دیکە لە شوێنیان دابنرێن".

هـ ـ ر

بەپەلە