دۆسییەی دەستدرێژییە سێكسییەكە لەرۆناڵدۆ قورس دەكرێت

وەرزش

12/01/2019‌ 616 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پارێزەری كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی‌و یاریزانی یانەی یۆڤانتۆس رایگەیاند، پۆلیسی شاری لاس فیگاس پشكنینی ئەتۆمی بۆ ئەو یاریزانە دەكات.

پارێزەرەكەی رۆناڵدۆ راشیگەیاند، بۆ پرسی دەستدرێژی سێكسی بۆ سەر كچێكی ئەمریكی لەساڵی 2009 پشكینینی ئەتۆمی بۆ رۆناڵدۆ درێت.

پۆلیس بۆ ئەو مەبەستە داوای لەیانەی یۆڤانتۆس كردووە، كە نموونەی چەند بەشێكی جەستەی رۆناڵدۆیان بۆ بنێرن، بۆ ئەوەی لەو رێگەیەوە تاقیكردنەوە ئەتۆمییەكە بكەن.

بیتەر كریستنسین، كە پارێزەری رۆناڵدۆیە ئەوەشی راگەیاندووە، كە داواكارییەكەی پۆلیسی لاس فیڤاس چاوەڕوانكراوەو ئەوانیش بەنیازن بەم نزیكانە وەڵام بدەنەوە.

كاسرین مایۆرگا ئەو كچە ئەمریكییەیە، كە بانگەشەی ئەوە دەكات رۆناڵدۆ دەستدرێژی سێكسی كردووەتە سەری لەوكاتەی لەیانەیەكی شەوانە لە لاس فیڤاس پێكەوە بوون.

هـ ـ ح

بەپەلە