مەرجی زیادكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن عێراق-ەوە

کوردستان

13/01/2019‌ 5246 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مەرجی زیادكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لەلایەن حكومەتی عێراق، رادەستكردنی داهاتی نەوتە لەلایەن هەولێرەوە بە بەغدا.

بەپێی ئەو مەرجەی حكومەتی عێراق بۆ هەرێمی كوردستان دایناوە، دەبێت هەولێر رۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە بكات‌و داهاتەكەشی رادەستی بەغدا بكات.

شیروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەو بارەوە وتی: گفتوگۆ هەیە، بۆ ئەوەی هەردوو حكومەتی عێراق‌و هەرێمی كوردستان پابەندبن، بەناوەڕۆكی پرۆژە یاسای بودجە بۆ ساڵی 2019.

شیروان میرزا لەمیانی لێدوانێكی رۆژنامەوانی وتیشی: زیادكردنی پشكی هەرێمی كوردستان بۆ 5 تریلیۆن دینار بۆ فەرمانبەران، كە پێشتر 3 تریلیۆن بوو، لەئەنجامی گفتوگۆكان بووە.

هەروەها رایگەیاند، لەكاتی پەسەندكردنی ئەو زیادكردنە، ئەوە موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، مسۆگەر دەبێت‌و چیتر كێشەكانی ساڵانی رابردوو لەموچە دروست نابێت.

چەند ساڵێكە، كێشەو ئاڵۆزی لەنێوان هەرێمی كوردستان‌و عێراق لەسەر بودجەو هەناردەی نەوت هەیەو چەندین جاریش گفتوگۆ كراوە بۆ چارەسەری ئەو كێشانە.

هـ ـ ح 

بەپەلە