محەمەد جەواد زەریف داوای دامەزراندنی حكومەتێكی بەهێز بۆ هەرێم دەكات

کوردستان

15/01/2019‌ 802 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران داوای پێكهێنانی حكومەتێكی بەهێزی بۆ هەرێمی كوردستان كردو رایگەیاند، لەو پێناوەدا هەموو هاوكارییەك بۆ هەولێر دەخەنەڕوو.

قسەكانی محەمەد جەواد زەریف ئەمڕۆ سێ‌ شەممە لەمیانی بەشداریكردنی بوو لەكۆربەندێكی ئابووری لەهەولێر، دوای ئەوەی سەردانی هەرێمی كوردستانی كردو لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەت كۆبوونەوەی كرد.

وەزیری دەرەوەی ئێران لەمیانی وتارەكەی رایگەیاند، كە هەرێمی كوردستان‌و ئێران پەیوەندییەكی بەهێز لەنێوانیان هەیەو كاردەكەن بۆ ئەوەی ئەو پەیوەندییە بەردەوامبێت، چونكە هەردوولا بەبێ‌ یەك هەڵناكەن لەناوچەكە.

زەریف راشیگەیاند، ئێران كار بۆ ئەوە دەكات، هاوكاری هەرێمی كوردستان لەهەموو بوارەكان بكات، هەروەها كاریش دەكەین بۆ ئەوەی پەیوەندییەكی باش لەنێوان هەولێرو بەغدا هەبێت‌و كێشەكانی نێوانیان چارەسەر بكەن.

هـ ـ ح

بەپەلە