ترامپ لەپێشوازی تەرمی ئەو سەربازانەی لەمەنبەج كوژران

جیهان

20/01/2019‌ 925 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆکی ئەمریکا و چەندین وەزیری حکومەتی ئەمریکا بەشداری لە مەراسیمی گەڕانەوەی تەرمی ئەو چوار سەربازە ئەمریکییە دەکەن کە لە مەنبەج کوژران.

 

ئەمڕۆ یەک‌شەممە دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و مایک پەمپیۆ وەزیری دەرەوە و چەندین وەزیر و کاربەدەستی دیکەی باڵای ئەمریکا لە بنکەی ئاسمانی دۆڤەر لە ویلایەتی دیلێوێر بەشداری مەراسیمی تەرمی گەڕانەوەی ئەو چوار سەربازە ئەمریکییەیان کرد کە لە تەقینەوەکەی ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردو لە شاری مەنبەج لە سوریا کوژرابون.

شەوی ڕابردو بەر لەوەی بەڕێکەوێت بۆ بنکەی ئاسمانی دۆڤەر دۆناڵد تڕەمپ لەکۆشکی سپی بە میدیاکانی ڕاگەیاندبو"پلانی هەیە بچێتە پێشوازی تەرمی سەربازە کوژراوەکانی وڵاتەکەی لە مەنبەج و هەروەها پلانی ئەوەشی هەیە چاوی بە خێزانەکانی ئەو قوربانیانە بکەوێت کە ئەرکێکە لەسەر شانی و دەبێت جێبەجێی بکات".

 

دۆناڵد تڕەمپ ئاماژەی بەوەشدابو "پێشوازی کردن لە تەرمی ئەو سەربازانەمان ڕەنگە سەختترین کار بێت لە ماوەی سەرۆکایەتیمدا بیکەم".

هێنانەوەی سەربازە کوژراوەکان وەکو نەرتێکە کە زۆرینەی جار تەرمی سەربازانی ئەمەریکا لە دەرەوەی وڵاتەوە دەگاتەوە بنکەی ئاسمانی دۆڤەر لەوێوە دوای مەراسیمە سەربازییەکان ئەسپەردەی خاک دەکرێت.

ڕۆژی چوارشەممەی هەفتەی ڕابردو تەقینەوەیەک لە بازاڕێکی ناوەندی شاری مەنبەج ڕویدا و بەهۆیوە ٩ هاوڵاتی مەدەنی و پێنج‌ شەڕڤانی هەسەدە و چوار سەربازی ئەمریکی کوژران و ڕێکخراوی داعشیش ڕاستەوخۆ بەرپرسیارییەتی خۆی تەقینەوەکەی لە ئەستۆ گرت.

بەپرسانی ئەمریکاش ڕایانگەیاندوە "ئەمەریکا لەو بڕوایەدایە هێرشەکەی کە ئەو ئەمەریکاییانەی تیادا کوژران کاری داعش بێت".

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە دۆناڵد تڕەمپ لە ناوەڕاستی مانگی دوانزەی ساڵی ڕابردو بە بیانوی کۆتایی هاتنی داعش ڕایگەیاند "هێزە سەربازییەکانیان لە سوریا دەکشێننەوە".

هـ ـ ر

بەپەلە