زۆری بەرهەم نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان نزمدەكاتەوە

جیهان

23/01/2019‌ 611 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان، نزمبوونەوەیەكی گەورەی تۆماركرد، ئەوەش دوای ئەو زنجیرە بەرزبوونەوەی لەچەند رۆژی رابردوو تۆماریكرد.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی، 1.24 دۆلار بەرێژەی 2% دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 61.50 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ 1.23 دۆلار بەرێژەی 1.9% دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 52.57 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

دابەزینی نرخی نەوت پەیوەندی بەزۆربوونی چەند وڵاتێكی بەرهەمهێنی نەوتەوە هەیە، بەتایبەتی بەرهەمی ئەمریكا، كە كاریگەری نەرێنی لەسەر بازاڕ دانا.

هــ ـ ح