شارپرێس:
دەسەڵاتی چین، لەشاری پەكین دەیەوێت ئەو شەمەندەفەرانە بخاتە كار، كە بەبێ شۆفێر كاردەكەن.
شەمەندەفەرەكان لەسیستەمی میترۆی شارەكە كاردەكەنو تەواوی ناوچەكانی شاری پەكین پێكەوە دەبەستێتەوە، كە ئێستا لەقۆناغی تاقیكردنەوەدایە.
ئاژانسی "شینگوا"ی چین بڵاویكردەوە، پرۆژەكە لەلایەن كۆمپانیای "فێرست ئینگینیرینگ" جێبەجێدەكرێت، كە شەمەندەفەرەكان بەسیستەمێكی كارەبایی كاردەكەن.
خێرایی شەمەندفەرەكان "160 كم/سەعات"ە، كە بە 19 تەقیقتە دەتوانێت بەدەوری ئەو بازنای شاری پەكین بسوورێتەوە، كە ناوچەكان بەیەك دەگەیەنێت.
هـ ـ ح