شارپرێس:
پێشەنگەی ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان لەهۆڵەندا داهێنانێكی نوێی تێدا نمایشكرا، ئەویش بەكارهێنانی ئامێری فێنككەرەوە بوو، كە بەبێ كارەبا كاردەكات.
سیستەمەكە ناوی "كەرۆسۆتی"یەو لەلایەن كۆمپانیایەكی هۆڵەندی بەرهەمهێنراوە، توانایەكی باشی هەیە لەفێنككردنەوەو ساركردنی ئەو شوێنەی تێدا دادەنرێت.
كۆمپانیاكە لەو بارەوە رایگەیاندووە، كە دوبەی یەكەم وڵاتە دەستپێشخەری كردووە، بۆ ئەوەی گرێبەستێك لەگەڵ كۆمپانیاكە بكات بەكارخستنی ئەو سیستەمە.
سیستەمەكە بە بزوێنەرێكی سترلینگ كار دەكاتو ماوەی 200 ساڵیش دەتوانێت ئیش بكات، كە ئەو سیستەمە لەو مانگە دەستكردانەی ناسا بەكارهێنراوە رەوانەی بۆشایی ئاسمان دەكرێن.
سیستەكە بە سیستەمێكی گازی كاردەكاتو ناوی ئەو سیستەمەش "thermo acoustics"، كە پلەی گەرما دەگۆڕێت بۆ ساردیو لەو رێگەیەشەوە ساردی دەگەیەنێت بە دەوروبەری.
هـ ـ ح