شارپرێس: لوقمان حاجى قادر
ورده ورده توركیا ده‌گلێته ناو ته‌ڵه‌زگه و زه‌لكاوى فه‌رمانڕه‌واى ڕه‌هاوه، كه ده‌ستى به‌سه‌ر هه‌موو دامه‌زراوه‌كانى وڵات‌دا گرتووه، سیاسه‌ته‌كه‌ى ده‌خنكێنێتو په‌یوه‌ندییه‌كانیشى تێكده‌شكێنێت.
ئه‌م پرسه له ڕێگه‌ى به‌دواداچوونى ته‌نگژه‌ى ئازادییه پێشێلكراوه‌كان و دۆخى داته‌پیوى ئابوورییه ناوخۆییه‌كه‌یه‌وه به ڕوون و ئاشكرایى ده‌رده‌كه‌وێت، په‌یوه‌ندى بارگرژاویش له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له ده‌وڵه‌تانى ده‌ره‌وه، هاوشانه له‌گه‌ڵ پاشه‌كشه‌یه‌كى زه‌ق و به‌رچاوى ڕۆڵى توركیا له‌سه‌ر ئاستى كارى دیپلۆماسى و سیاسه‌تى ده‌ره‌وه، ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه هات كه ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركیا، ڕۆڵى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى په‌راوێزخست و خودى خۆى جڵه‌وى كارى دیپلۆماسى گرته‌ده‌ست و له ئاكامیشدا توركیاى تووشى گۆشه‌گیرى كرد.
له كاتى سه‌ردانه‌كه‌ى ئه‌لیكسیس سیبراسى، سه‌رۆك وه‌زیرانى یۆنان بۆ توركیا، سه‌ربارى گرفته زۆر و زه‌وه‌نده‌كانى نێوان ئه‌نقه‌ره و ئه‌سینا كه چه‌ند (ده‌یهیه‌كه به‌رده‌وامه، كه‌چى جگه له بایه‌خدانێكى كه‌م به چه‌ند پرسێكى بچكۆله‌ى لاوه‌كى سه‌رتوێى، بایه‌خ به شتێكى دیكه‌ى ئه‌وتۆ نه‌درا، سه‌ردانه‌كه‌ش هیچ هه‌نگاوێكى كرده‌یى لێ نه‌كه‌وته‌وه، به هۆى دووركه‌وتنه‌وه‌ى مه‌وداى فراوانى دبلۆماسى نێوان هه‌ردوو ووڵات.
ماوه‌یه‌كه دیزاینى دیپلۆماسیه‌تى توركیا، كتومت وه‌ك ئابوورى وڵاته‌كه‌ى لێهاتووه، تا بگونجێت له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانى سه‌رۆك كۆمار و شێوازى كاركردنیدا، به زۆریش وایه كه بڕیاره دیپلۆماسى و ئابوورییه‌كان به هاوسه‌نگى ده‌درێن، له زۆرینه‌ى كاته‌كانیشدا، به شێوه‌یه‌كى خێرا و كرده‌یى، خزمه‌ت به گه‌یشتن به ئامانجه دیاریكراوه‌كه ده‌كه‌ن.
داواكارییه سیاسییه‌كانیش بۆ ده‌وڵه‌تانى ده‌ره‌وه، هه‌میشه هانده‌ر و پاڵنه‌ریكى ئابوورییان له‌گه‌ڵ دایه، توركیاش ئه‌وى له ده‌ستى بێت ده‌یكات بۆ به‌ده‌ستهێنانى ده‌سكه‌وت، تازه‌ترین نموونه‌ش زیڕه‌كه‌ى ڤه‌نزویلایه.
سیاسه‌ت و هه‌ڵوێست و بڕیاره‌كانى توركیا له هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌كى دوولایه‌نه و فره‌لایه‌نه له‌گه‌ل ده‌وڵه‌تانى بیانى و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان تاكه كه‌سێك دیارى ده‌كات، ئه‌مه‌ش به گوێره‌ى شێواز و سه‌لیقه‌ى ئه‌ردۆگانى تاكگه‌را له چۆنیه‌تى ئه‌نجامدانى كاروباره‌كان و گه‌یشتن به به‌رژه‌وه‌ندییه كه‌سیه ڕووته‌كانى، ئه‌م دۆخه‌ش تازه نییه، گه‌واهیده‌ریش سیاسه‌ته‌كانى توركیان له هه‌مبه‌ر یه‌كیه‌تى ئه‌وروپا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و هاوپه‌یمانى باكورى ئه‌تڵه‌سى (ناتۆ)، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ وڵاته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا و میسر و ڕوسیا و سوریا.
كارى بازرگانى
ماوه‌یه‌كه سه‌رۆكایه‌تى جێبه‌جێكارى توركیا وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى په‌راوێز خستووه، سیاسه‌تى خۆى به‌سه‌ر ئه‌و دامه‌زراوه دێرینه به‌میراتگیراوه‌كه‌ى ئیمپڕاتۆڕیه‌تى عوسمانی‌دا سه‌پاندووه، له‌گه‌ڵ لاڕێبوونى سیاسه‌تى حكومه‌ت له ڕێڕه‌وه ڕاسته‌قینه‌كه‌ى خۆى كه به ده‌ردى ئابوورییه‌كه‌ى چووه، ئیداره‌ى ده‌وڵه‌تى توركى زیاتر له جاران ده‌ستتێوه‌ردانى مه‌ركه‌زى له سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه له كاروبارى ده‌وڵه‌تدا ده‌كات، جگه له ده‌زگاى هه‌واڵگرى نیشتمانى متمانه به هیچ ده‌زگایه‌كى دیكه ناكات، ئه‌م دۆخه جێگربووه و ڕه‌گى خۆى داكوتاوه.
ئه‌وه‌ى جێى سه‌ر‌نجه له‌و پرسه‌دا، ئه‌و پێشنیاره ناماقوڵه‌یه كه ئه‌ردۆغان خستییه به‌رده‌ست سه‌رۆك وه‌زیرانى یۆنان سه‌باره‌ت به دۆخى قوبرس كه له ساڵى 1974 وه ململانێى له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
ڕۆژنامه‌نووسان ده‌ڵێن، ئه‌ردۆغان پێشنیارى ئه‌وه‌ى بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانى یۆنان كردووه پرسى قوبرس به‌یه‌كه‌وه چاره‌سه‌ر بكه‌ن و دواتریش ئه‌گه‌ر پێویستى كرد لایه‌نه‌كانى دیكه‌ى لێ ئاگادار بكه‌نه‌وه، نازانرێت كه كتومت ئه‌و گوزارانه به‌كارهاتوون یان شتێكى دیكه، به‌ڵام ڕوون و ئاشكرایه ئه‌ردۆغان هاوشێوه‌ى پرسه‌كانى دیكه، وه‌ك كارێكى بازگانى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسه‌شدا ده‌كات.
ئه‌م میتۆده‌ى كارى دیپلۆماسییه، كه ساڵانێكه فه‌رمانڕه‌وایى ده‌سه‌ڵاتێكى ڕه‌هاى تاكگه‌را له پێناو خێرایى و كارایى له گه‌یشتن به ئامانجه‌كان به‌سه‌ر توركه‌كانیدا سه‌پاندووه. ئه‌وه‌ى ده‌یه‌وێت ته‌ماشاى كاره‌ساته‌كانى ده‌ستى ده‌سه‌ڵاته ڕه‌ها تاكگه‌راكان بكات، با بێت و سه‌یرى توركیا بكات كه ئاخۆ له 2003 ه‌وه ده‌سه‌ڵاته فه‌رمانڕوا تاكگه‌راكه‌ى توركیا یه‌ك بڕیارى ڕاستى داوه؟
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى په‌یوه‌ستیشه به سیاسه‌تى ده‌ره‌وه، كه كاریگه‌ر‌ى هه‌یه بۆ سه‌ر ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه‌كانى دیكه، گه‌مژه‌یى شێوازى كارى سه‌ركردایه‌تى توركیایه كه ئێستا ڕوون ئاشكرا تر ده‌رده‌كه‌وێت.
كۆمارى قوبڕوس ده‌وڵه‌تێكى سه‌ربه‌خۆیه، هه‌تا ئه‌گه‌ر توركیا لاره‌ملیش بكات له دانپێدانانى، سه‌رجه‌م ئه‌و دانوستان و بڕیارانه‌ى له ساڵى 1974ه‌وه ئه‌نجام دراون و ده‌رچوون، واته له‌وساوه‌ى توركیا قوبڕوسى داگیركردووه، بێ به‌ده‌ركردن، هه‌موویان به به‌شدارى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هاتونه ئاراوه، ئێستا یه‌كێك دێت و پێشنیارى ئه‌وه ده‌كات ته‌نها توركیا و یۆنان په‌یوه‌ستن به‌و پرسه‌وه و به‌س.
په‌راوێزخستنى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه له پێناو مه‌رامى سه‌رۆكایه‌تى
بۆ خێراكردنى به‌ڕێوه‌چوونى كاروباره‌كان، ژماره‌یه‌كى بێشومارى په‌یوه‌ندى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانى ئه‌مریكا و ڕوسیا و ده‌وڵه‌تى دیكه ئه‌نجام دراون، ئه‌مه‌ش بۆته میكانیزمێكى سه‌ره‌كى له به‌ڕێوه‌بردنى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركیا.
ئه‌گه‌ر به‌په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ش دڵى ئاوى نه‌خوارده‌ووه، هه‌نگاوى دووه‌م دێته‌پێشه‌وه كه سورابوونى فڕۆكه‌یه‌كه و چوونه لایانه بۆ چاوپێكه‌وتنیان، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ش تا ڕاده‌یه‌كى زۆر له‌و پڕۆسه‌یه‌دا لاته‌ریك و كه‌نارگیر كراوه، بۆیه ئێستا هۆكارێكى ڕوون و ئاشكرا به‌دى ناكرێت بۆ مانه‌وه‌ى باڵوێزخانه‌كانى توركیا له ده‌ره‌وه.
هه‌موو دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌ت جگه له ده‌زگاى هه‌واڵگرى نیشتمانى، ده‌سته‌وه‌ستانن له به‌رامبه‌ر په‌یڕه‌وركدنى ئه‌و میتۆده له لایه‌ن بڕیارسازانى توركیاوه، هه‌ر كتومت وه‌ك په‌رله‌مانه‌كه‌ى توركیا.
نه‌بوونى تۆمارێكیش بۆ پاراستنى ئه‌وه‌ى له هه‌یوان و داڵانه‌كانى ئه‌و دیپلۆماسیه‌ته تورك ئامێزه‌دا ده‌گوزه‌رێت، وایكردووه مه‌حاڵ بێت بزانین ئه‌ردۆغان چى وتووه یان داواى چى كردووه یان به‌ڵێنى چى داوه، ئایا پرسه‌كه ڕێگاوبانێكى خێرا یان پردێك یان تونێڵێك یان وێستگه‌یه‌كى ئه‌تۆمى یان كارگه‌یه‌كى تانكسازى یان كۆمپانیایه‌كى گه‌یاندن یان شوێنێكى گه‌شتیارى هاوینه‌ى سه‌ر ده‌ریاى ڕه‌شه یان بانكێكه؟
گرفت گه‌لێكى زۆر هه‌ن، ده‌ستوپل تێكه‌ڵاوكردنیش له هه‌ڵكشاندایه، ده‌سته‌وه‌ستانى سه‌ركردایه‌تیش له به‌دواداچوونى ئه‌وه‌ى له جیهاندا ده‌گوزه‌رێت، ده‌بێته هۆى سه‌رهه‌ڵدانى دژیه‌كییه‌كى بێتام، چاودێرى نییه و كه‌سیش نییه چاودێرى دۆخه‌كه بكات. ئه‌وه‌ى هه‌شه، ته‌نها وڕێنه‌یه و كه‌س باوه‌ڕى پێ نه‌كردووه و پێشى ناكه‌ن، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ى ده‌ڵێن "یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل تیرۆرستن" و "ده‌بێت ئه‌سه‌د بڕوات" و "قوبڕوس بوونى نییه، به‌ڵكو ته‌نها حكومه‌تى قوبڕوسى یۆنانى هه‌یه له باشوورى قوبڕوس".
ئه‌وه‌ى دیار و به‌رچاویشه ئه‌وه‌یه كه چه‌ند لایه‌نێك هه‌ن و وا پێده‌چێت ئه‌م ته‌رزه دبلۆماسیه‌ته توركییه‌یان لا په‌سه‌ند بێت، وه‌ك تۆه‌مپ و پۆتین و هه‌ندێك فه‌رمانڕه‌وایى سته‌مكارى دیكه‌ى جیهان.
جا له‌وانه‌یه نه‌زانى تره‌مپ بۆ سه‌رۆكى توركیا له‌بار و گونجاو بێت، هه‌ر وه‌ك له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه به ناوبانگه‌كه‌یاندا هاته‌ئاراوه كه مژده‌ى خۆشى دا سه‌باره‌ت به مۆركردنى ڕێككه‌وتننامه و ئه‌نجامدانى چه‌ند كاروبارێك. به‌ڵام بۆیان ناچێته‌سه‌ر، چونكه خۆشبه‌ختانه ئه‌مریكا خاوه‌ن دامه‌زراوه‌ى به‌هێزه كه ڕێگه له تره‌مپ ده‌گرن هه‌نگاوه‌كانى ته‌واو بكات. زه‌قترین نموونه‌ش كاردانه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى پیران بوو به‌رامبه‌ر تڕه‌مپ دواى ڕێككه‌وتنى له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆگان بۆ كێشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له سوریا.
له نێوان ئه‌ردۆغان و پۆتیندا
ته‌نها له ساڵى 2018 ئه‌ردۆغان و پۆتین حه‌وت لوتكه‌ى دوولایه‌نه‌ى ڕاسته‌وخۆیان گرێداوه، 18 جار به ته‌له‌فۆن قسه‌یان كردووه، له 6 لوتكه‌ى نێوده‌وڵه‌تیدا چاویان به‌یه‌ك كه‌وتووه. سه‌ربارى ئه‌وانه‌ش، یاریده‌ده‌رانى هه‌ردوو سه‌رۆك چاوپێكه‌وتنى بێشوماریان ئه‌نجامداوه، ڕاسته كه پۆتینى سه‌رۆكى ڕوسیاش سه‌رۆكێكى تاكگه‌رایه، به‌ڵام سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى پشت ئه‌ستوره به وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه كه دامه‌زراوه‌یه‌كى زه‌به‌لاحه به سه‌رۆكایه‌تى سێرگى لاڤرۆڤى خاوه‌ن هه‌ژموون.
له‌وه‌ش گرنگتر ئه‌ویه، پۆتین ناتوانێت له سنورى سیاسه‌ته ئه‌منییه‌كانى ڕوسیا ده‌رچێت، جادووى ئه‌ردۆغانیش ناتوانێت ئه‌و ڕاستییانه بگۆڕێت، په‌یوه‌ندى ته‌له‌فۆنى و چاوپێكه‌وتنه‌كان به‌س نین بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ى كاروباره‌كانى نێوان ئه‌و دوو ده‌وڵه‌ته، له ڕاستیشدا، تاكه ڕێككه‌وتنێكى نێوانیان كه شایسته‌ى قسه‌له‌سه‌ركردن بێت دواى ئه‌وه‌ى له ساڵێكدا 31 جار كۆبوونه‌وه، هه‌ڵكردنى گڵۆپه سه‌وزه‌كه‌ى پۆتین بوو بۆ ئه‌ردۆگان كه عه‌فرین داگیر بكات له باكورى ڕۆژئاواى سوریا.
ئه‌و بڕیاره مێژوویانه‌ش كه ڕایده‌گه‌یه‌نن، به زۆرى پێویستییان به‌وه‌یه جێبه‌جێ و پاره‌دار بكرێن، یاخود بڕیاره‌كان بارمته‌ى پرسى دیكه‌ن وه‌ك پڕۆسه‌ى كڕینى موشه‌كى ئێس 400 ى ڕوسى.
ئه‌و چینه پۆخه‌ڵه‌ى میره‌كانى تاریكى و سته‌مكاره دیكتاتۆره‌كانى توركیا كه دیپلۆماسییه‌ت به‌رێوه‌ده‌به‌ن، كه‌متر گرنگى به چاره‌سه‌ركردنى گرفته‌كان ده‌ده‌ن، خه‌مى گه‌وره‌شیان پاراستن و مانه‌وه‌ى ئه‌ردۆگان و ڕژێمه‌كه‌یه‌تى. له‌وانیه ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ش سه‌رچاوه‌ى هه‌ڵكشانى به‌هاى ژماره گوماناوییه‌كانى ناو ته‌رازووى پێدانى توركى بێت كه ده‌رامه‌ته نادیار و نه‌زانراوه‌كان پاڵپشتى ده‌كه‌ن. بۆیه سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركیا تازه، ڕه‌نگڕێژه به هه‌وڵه كرده‌ییه‌كان بۆ گه‌یشتن به داواكراوه‌كان و پێویستى ده‌سه‌ته‌به‌ركردنى مانه‌وه و به‌رده‌وامى ڕژێمه‌كه‌ى، ئه‌م دوو خه‌سڵه‌ته‌ش له مه‌ودایه‌كى دووردا له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى توركیادا نایه‌نه‌وه.
ڕۆژێكیان باڵوێزى ووڵاتێكى ئه‌ندامى ناتۆ له ئه‌نقه‌ره ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، ژماره‌ى ئه‌و موشه‌كه به‌رگرییانه‌ى ئێس 400ى ڕوسى كه ئه‌ردۆغان گه‌ره‌كیه‌تى بیانكڕێت، ته‌نها ده‌توانن ناوچه‌یه‌كى قه‌باره بچوكى وه‌ك "پیش ته‌په" بپارێزن كه كۆشكى سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى لێیه.
له‌م ماوه‌یه‌ى دوایدا، سه‌نته‌رى لێكۆڵینه‌وه‌كانى ئابوورى و سیاسه‌تى ده‌ره‌وه راپۆرتێكى بڵاوكرده‌وه كه ده‌ڵێت، "ئامانجى یه‌كسه‌رى ئه‌نقه‌ره له كڕینى كۆسیسته‌مى رۆكێتى به‌رگرى ئاسمانى به پله‌ى یه‌كه‌م ئه‌ویه كه بنه‌مایه‌كى مۆشه‌كه‌كانى زه‌مین- ئاسمانییه، نه‌وه‌ك بۆ به‌رگرى دژ به مۆشه‌كه بالستییه‌كان... بۆیه واقعى نییه پێمان وابێت كۆسیسته‌مى ئێس 400 ى ڕوسى چاره‌سه‌رێكى جادووییه بۆ پاراستنى خاك و دانیشتوانى توركیا له موشه‌كه بالیستییه‌كان". پێم وایه ئێستا دیمه‌نكه روونه.