"ئەبو محەمەد جۆلانی" برینداركراوەو بۆ چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانەیەكی توركیا كراوە

جیهان

21/02/2019‌ 1371 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی سەرچاوەیەكی پزیشكی، ئەبو محەمەد جۆلانی سەرۆكی "هیئە تحریر الشام"، لەرۆژی دوو شەممە رەوانەی نەخۆشخانەیەكی توركیا كراوە. 

هەر بەپێی سەرچاوەكە، ئەبو محەمەد جولانی رەوانەی نەخۆشخانەیەكی ویلایەتی هاتای توركی كراوە، دوای ئەوەی لەتەقینەوەیەكی پارێزگای ئیدلیب برینداركراوە.

سەرچاوەكە ئاشكراشیكردووە، كە محەمەد جولانی سەری بریندار بووە، كە لەئەنجامی ئەو تەقینەوەیە چووەتە دۆخی بێ‌ هۆشی‌و بە پەلەش رەوانەی ئەو نەخۆشخانەی توركیا كراوە.

هەروەها ئاشكرایكردووە، دوای گەیاندنی محەمەد جۆلانی بە نەخۆشخانە راستەوخۆ نەشتەرگەری بۆ كراوەو تائێستا دۆخی تەندروستی ناجێگیرە.

هـ ـ ح

بەپەلە