ئەحلام بۆ یەكەمجار لەسعودییە ئاهەنگێكی گۆرانیوتن ساز دەكات

هەمەڕەنگ

06/03/2019‌ 676 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هونەرمەندی ئیماراتی رایگەیاند، كە لەسعودییە بۆ یەكەمجار ئاهەنگێكی گۆرانیوتن ساز دەكات‌و داوایەكیشی ئاراستەی هەوادارانی لەو وڵاتە كرد.

ئەحلام لە 21 ئەم مانگە لەشاری مەككە ئەو ئاهەنگە گۆرانییە رێكدەخات‌و هەروەها لەریازی پایتەختی سعودییەش ئەو ئاهەنگە ساز دەكاتەوە.

ئەجلان لەئەژمارەكانی لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ئەو هەواڵەی بڵاوكردووەتەوەو داوای لەهەوادارانی كردووە، بەشداری بكەن لەئاهەنگەكانی.

خەروەها رایگەیاندووە، كە جێگەی شانازییە بۆ ئەو لەوڵاتی دووەمی ئاهەنگی گۆرانی رێكدەخات‌و ئەوەش زۆر دڵی خۆش دەكات.

هـ ـ ح