كێشە لەنێوان بۆگباو لۆكاكۆ دروست دەبێت‌و سۆڵسكایر دەستوەردان دەكات

وەرزش

06/03/2019‌ 438 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كێشەو ئاڵۆزی لەنێوان پۆڵ بۆگباو رۆمیلۆ لۆكاكۆی یاریزانانی یانەی مانچستەر یونایتید دروست بووەو راهێنەری یانەكەش بۆ چارەسەر دەستوەردانی كردووە.

دوای ئەوەی كێشە لەنێوان ئەو دوو یاریزانی دروست بووە، ئۆلی سۆلسكایری نەرویجی‌و راهێنەری یانە مانچستەر دەستوەردانی كردووەو داوای لەو دوو یاریزانە فەرەنسی‌و بەلجیكییە كردووە، كۆتایی بەكێشەكانیان بهێنن.

لۆكاكۆ لەبۆگبا توورە بووە، دوای ئەوەی لەیاری بەرانبەر ساوسهامبتۆن نەیهێستووە لێدانی سزا جێبەجێبكات، بەو هۆیەوە كێشە لەنێوانیان دروست بووەو كێشەكانیش چووەتە ژووری خۆگوڕین.

هـ ـ ح

بەپەلە