كۆمپانیای "Huawei" بەمۆبایلێكی نوێ‌ ركابەری كۆمپانیا گەورەكان دەكات

جیهان

07/03/2019‌ 1020 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پێگەی "mobile-review" تایبەتمەندییەكانی مۆبایلی "Honor 20"ی ئاشكراكرد، كە كۆمپانیای "Huawei" بەم نزیكانە دەیخاتە بازاڕەكانی جیهان.

مۆبایلەكە سیستەمی "HiSilicon Kirin 980"، هەیەو رامەكەی ی 6 و 8  گێگابایتەو میمۆری ناوەكیشی 128 و 256 گێگابایتەو توانای باترییەكەشی 3650 میللی ئەمپێرەو بە 22.5 وات شەحندەكرێتەوە.

شاشەی مۆبایلەكە لەجۆری "OLED"، قەبارەكەی 6.1 بۆسەو دیقەكەی +FullHD، دژە ئاو و تەپوتۆزەو  هەروەها كامێرای سەرەكی مۆبایلەكە، (48+20+8)، كە سێ‌ عەدەسەی هەیەو كامێرای پێشەوەشی 32 میگاپێكسڵە.

هـ ـ ح

بەپەلە