راپۆرتێك باس لەزیادبوونی دەستدرێژی سێكسی بۆ سەر پیاوان دەكات

جیهان

07/03/2019‌ 1830 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی راپۆرتیكی تایبەتی ئەنجوومەنی بەرەنگاربوونەوەی تاوان لەسوید ، ماوەیەكە ژمارەیەكی زۆر لە پیاوان سكاڵای ئەوە پیشكەش دەكەن گوایە دەستدرێژی سێكسییان كراوەتە سەر.

هەر بەپێی راپۆرتەكە لەم ساڵانەی دواییدا ڕێژەی دەستدرێژیی بۆسەر پیاوان زۆر زیادی كردووە، كە راپۆرتەكە ئاماژە بۆ ئەوە دەكات ژمارەی ئەو پیاوانەی ساڵی ٢٠٠٧  سكاڵایان تۆمار كردووە لەسەر ئەوەی دەستدرێژییان كراوەتە سەر بریتی بووە لە  ١٤٣ پیاو ، بەڵام ساڵی ٢٠١٧ ئەو ژمارەیە گەیشتۆتە ٥٥٩ پیاو .

هەروەها راپۆرتەكە زۆربەی حاڵەتەكانی دەستدرێژیی بۆسەر پیاوان هەر لەلایەن پیاوانەوە بووە و بەرپرسانی بواری تەندرووستی دەڵێن چەند ساڵێكی كەم بەر لەئیستا هەموو ئەو حاڵەتانەی بۆ چارەسەركردن پیشوازییان لێكراوە تەنیا ئافرەتان بوون ، بەڵام ئیستا بەشی تایبەتیش بۆ پێشوازی لە ئەو پیاوانەش كە دەستدریژییان كراوەتە سەر كراوەتەوە ، كە جگە لەپیشكەشكردنی چاودێریی تەندرووستیی  پشتیوانی دەروونیی و  مەعنەویشیان پێشكەش دەكرێت .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی

بەپەلە