شارپرێس:
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرایده‌كات، كاركردن له‌كاته‌كانی زووی به‌یانیاندا كاریگه‌ریی نه‌رێنی‌و وێرانكه‌ری له‌سه‌ر توانای جه‌سته‌یی‌و سۆزداریی ده‌بێت.
دكتۆر پۆل كیلی، توێژه‌ر له‌زانكۆی ئۆكسفۆرد باس له‌ده‌ره‌ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌ك ده‌كات‌و ده‌ڵێ، هه‌ڵسان له‌خه‌و له‌كاتێكی زوودا ئاساییه‌و ته‌ندروسته، به‌ڵام به‌زوویی چونه سه‌ر كار كاریگه‌ری وێرانكه‌ری بۆسه‌ر توانای جه‌سته‌یی‌و سۆزداری‌و سیستمی به‌رگریی له‌شی مرۆڤ ده‌بێت.
ئه‌و دكتۆره پێشیوایه، باشترین كات هه‌م بۆ چوونه سه‌ر كار و هه‌م بۆ خوێندن، كاتژمێر 10ی به‌یانییه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه له چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌كی دیكه‌دا كاركردن له‌كاتی به‌یانیانێكی زوودا وه‌ك جۆرێك له "ئه‌شكه‌نجه" وه‌سفكراوه.
ڕ . ج