شارپرێس:
لیۆنێل مێسی هێرشبه‌ری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه
داوا له كارگێڕی یانه‌كه‌ی ده‌كات گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ سدایۆ مانی سه‌نیگالی
ویاریزانی لیڤه‌رپوڵ واژووبكه‌ن .
ماڵپەری دۆن باڵۆنی ئیسپانی ڕایگەیاندوە "مێسی داوای له
به‌رپرسانی یانه‌كه‌ی كردووه كه گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ مانی ئه‌نجام بده‌ن ، چونكه
پێی وایه ده‌توانێت خزمه‌تێكی باشی یانه‌كه‌یان بكات".
ئه‌م داوایه‌ی مێسی پاش ئه‌وه دێت كه ئه‌و یاریزانه چه‌ندین جار
خۆشحاڵی خۆی له یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ دووپاتكردۆته‌وه .