لیستی یاریزانانی یانەی بەرشۆلە بۆ یارییەکەی ئەمشەو

وەرزش

17/03/2019‌ 532 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
راهێنەرى بەرشەلۆنە ١٨ یاریزانى بۆ یارییەکەى ئەمشەو بانگهێشتکردووە.


کاتژمێر ١٠ و ٤٥ خولەکی ئەمشيو  لە هەفتەى ٢٨ى خولى پلە یەکى تۆپى پێى ئیسپانیا، یانەى بەرشەلۆنە لە دەرەوەى یاریگاى خۆیدا، رووبەڕووى ریاڵ بیتیس دەبێتەوە.


ئیرنستۆ ڤاڵڤێردى راهێنەرى یانە کەتەلۆنیەکە ١٨ یاریزانى بۆ ئەو یارییە بانگهێشتکردووە، کە دیارترینیان لیۆنێل و میسى ئەرجەنتینییە.


چەند یاریزانێکیش بە هۆکارى جیاواز دوورخراونەتەوە، لە نێوانیاندا عوسمان دیمبلى و تۆماس ڤێرمایلین بەهۆى پێکان و جیسۆن مۆریلۆ بەهۆى بڕیارى هونەرییەوە بانگهێشت نەکراون.
بەرشەلۆنە بە ٦٣ خاڵ لە پێشەنگى ریزبەندى خولەکەدایە و بە جیاوازى حەوت خاڵ لە پێش ئەتلەتیکۆ مەدریدى دووەمەوەیە، ئەمە لە کاتێکدا یارییەک کەمترى کردووە.

بەپەلە