فراكسیۆنی پارتی سەرۆكایەتی 7 لیژنەی پەرلەمان وەردەگرێت

کوردستان

19/03/2019‌ 771 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پێشەوا هەورامانی وتەبێژی فراكسیۆنی پارتی دیموكرات لەپەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، سەرۆكایەتی حەوت لیژنەی پەرلەمانی وەردەگرن.

پێشەوا هەورامانی راشیگەیاند، سەرۆكایەتی لیژنەكانی یاسایی و پەروەردە و تەندروستی و پێشمەرگە و شەهیدان و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و پەیوەندییەكانی دەرەوە وەردەگرن.

رۆژی دوو شەممە فراكسیۆنەكانی پەرلەمان كۆبوونەوەو كۆبوونەوەكە بۆ رێككەوتن بوو لەدەستەی سەرۆكایەتی لیژنەكانی پەرلەمانی كوردستان .

بڕیارە ئەمڕۆ سێ‌ شەممەش پەرلەمانی كوردستان كۆببێتەوەو دەنگ لەسەر سەرۆكایەتی لیژنەكان بدات، كە لیژنەكانی پەرلەمان لە 15 لیژنە پێكهاتوون.

هـ ـ ح

بەپەلە