ترامپ باسی كردووە.. شا سەلمان 3 جار دەستی میلانیا ترامپی ماچ كردووە

جیهان

12/04/2019‌ 3341 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
گۆڤاری Newsweek لەسەر زاری دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمەریكاوە باسی رووداوەكانی پشتی پەردەی یەكەم دیداری نێوان خۆی‌و شا سەلمانی پاشای سعوودییەی گێراوەتەوە ، كە تێیدا ترامپ باسی لەوە كردووە چۆن شا سەلمان دەستی میلانیای هاوسەری ترامپی گرتووەو سێ جار ماچی كردووە ، تاوەكو ترامپ خۆی رانەگرتووە و پێیگتووە ئیتر ئەوەندە بەسە .

گۆڤاری Newsweek باسی لەوەش كردووە، كە ترامپ ئەو قسانەی كاتێك كردووە  لەئاهەنگێكی خێرخوازی بووە و تێیدا بۆ ماوەی سەعاتێك وتاری پێشكەش كردووە ، كە كیڤن مكارسی ئەندامی پارتی كۆماری ساڵی رابردوو لە هۆتێلی ترامپ رێكی خستبوو ، ئەوەش لە كتیبێكدا  بڵاوكراوەتەوە، كە لە ٩ی نیسانی ٢٠١٩ دەرچووە بەناوی The Hill to Die On: The Battle for Congress and the Future of Trumps America هی نووسەر جیلك شیرمان .

گۆڤارەكە ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، كە ترامپ لەبەردەم یاسانادانەران و بەرپرسە هەڵبژیردراوەكان و كۆمەكبەخشەكاندا باسی سەردانەكەی ساڵی ٢٠١٧ ی بۆ سعوودیە كردووە .

هەروەها ترامپ باسی باراك ئۆبامای سەرۆكی پێشووی ئەمەریكای كردووە، كە چۆن لەبەردەم شا سەلماندا نووشتاوەتەوە ، بەڵام ئەو ئەوەی نەكردووە ، بەڵكو  چیرۆكێكی گێراوەتەوە پەیوەندی بە میلانیای هاوسەرییەوە هەبووە و واپێدەچێت پێشتر بڵاونەكرابێتەوە .

بەپێی ئەوەی لەناو كتێبەكەدا باس كراوە، كە یەكێك لە هاوكارەكان بە میلانیای وتووە ئەگەر بێت و بۆ تۆقەكردن دەست بۆ مەلیك سەلمان درێژ بكات ئەوە ئەو ئەوە رەتدەكاتەوە ، هەروەك ترامپ باسی لەوە كردووە، گەیشتووەتە سعودییە شا سەلمان لە فرۆكەخانە و لای پلیكانەكانی فرۆكەكە چاوەڕێی كردووە ، ئەوە لەكاتێكدا كە ئۆباما سەردانی سعوودییەی كردووە مەلیك سەلمان لە كۆشكەكەی چاوەڕێی كردووە .

كتێبەكە دەستەواژەكانی ترامپی بەو جۆرە گێراوەتەوە " لە فرۆكەكە دابەزیم ، تۆقەمان كرد و بۆی نەنووشتامەوە ، میلانیاش دەستی بۆ تۆقەكردن درێژ كرد ، ئەوەشتان لەیاد بێت كە پێیان گوتین با میلانیا دەستی بۆ تۆقە دریژ نەكات چونكە ئەوە رەت دەكاتەوە '.

لەدرێژەیدا ترامپ دەڵێت: مەلیك سەلمان دەستی میلانیای گرت و سێ جار دەستی ماچ كرد ، منیش پێمگوت ئەی  مەلیك ئەوەندە بەسە ، سێ ماچ بەسە".

كتێبەكە باسی لەوە كردووە كە گرتە ڤیدیۆییەكان ئەوەیان پیشان نەداوە كە چۆن مەلیك سەلمان دەستی میلانیا ماچ دەكات .

بەرپرسانی كۆشكی سپیش وەڵامی داواكاری گۆڤاری Newsweek یان نەداوەتەوە كە رۆژی ٩ی نیسان ئاراستەی كۆشكی سپیان كردبوو تا لێدوان لەو بارەیەوە بدەن .

ناشزانرێت كە ترامپ ئەو بابەتی ماچكردنی دەستی میلانیای لەلایەن مەلیك سەلمانەوە بە جدیی بووە یان تەنیا بۆ گاڵتە باسی كردووە ، خۆی ترامپ زۆرجار هەر بۆخۆشی زیادەرەوی لەهەندێ شتدا دەكات ، بەڵام هەندێ جاریش لە خستنەڕووی هەندێ راستی خۆی دەشارێتەوە ، نەوەك هەر ئەوە تەنانەت ئەگەر بزانێت تووشی شەرمەزاری دەبێت ، نكووڵی لە راستییەكانیش دەكات .

شیرمان كە بەشداری لە دانانی كتێبەكەدا كردووە لە تویتێكی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوكردۆتەوە و تێیدا گوتوویەتی " كاتێك خەریك بوو لە كۆشكی سپی دەردەچووین ترامپ پییگوتین : بوەستن  ئەگەر كتێبەكەتان لە كتێبە زۆر فرۆشەكان بوو .  ئەوە دەبێت هەندێك لە كتێبەكانم بدەنێ".

وەرگێران : ئاكۆ عەبدوڵلا ئاڵی