شێوازی جێبەجێكردنی هێرشە خۆكوژییەكانی سریلانكا ئاشكرادەكرێت

جیهان

22/04/2019‌ 1014 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شارەزایەكی بواری پزیشكی دادوەری لەحكومەتی سریلانكا بە ئاژانسی ئەسۆشیەتد پرێسی راگەیاند، ئەو شەش هێرشە خۆكوژییە یەك لەدوای یەكەی، كە سێ كڵێسا و سێ هۆتێلی لەناو و دەوروبەری كۆڵۆمبۆی تایتەخت گرتەوە لەلایەن حەوت خۆكوژەوە ئەنجام دراون. 

ئەریانادا ویلیانغا ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، كە توێكاری لاشەی خۆكوژەكان، كە لەشوێنی تەقینەوەكە كۆكراوەتەوە ، ئەوە دەردەخەن هێرشەكان خۆكوژیی بووە و دوو خۆكوژیش لەپشت تەقینەوەكەی هۆتێلی شانگری-لا دابوون .

زانیارییەكان ئەوە پیشان دەدەن، كە هەردوو هۆتێلی سینامون گراند و كینگسبری ، ئارامگەی قەشە ئەنتۆنی لەشاری كۆڵۆمبۆ ، كڵێسای سیباستیان لە شاری نیگۆمبۆ ، كڵێسای زیون لە شاری باتیكالوا هەریەكەی لەلایەن یەك خۆكوژەوە كراوەتە ئامانج .

تائێستا هەردوو تەقینەوەی میوانخانەیەك‌و شوێنێكی نزیك پردێكی دەوروبەری پایتەخت لێكۆڵینەوە لەسەریان بەردەوامە .

ئەو هێرشانەی سریلانكا بوونەتە هۆی گیان لەدەستدانی ٢٩٠ كەس و بریندار بوونی زیاتر لە ٥٠٠ كەس .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی

بەپەلە