شارپرێس:
خانمێك بەهۆی داواكردنی لەكچان بەوەی تەنوورەی كورت لەبەر بكەن تاوەكو دەستدرێژی سێكسییان بكرێتە سەر ، لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان هەڵایەكی گەورەی نایەوە .
لەگرتە ڤیدیۆییەكدا، كە بەشێوەیەكی بەرچاو دەستاودەستی پێدەكرێت و بڵاوبووەتەوە ، خانمیك لەگەڵ كۆمەڵێك كچ لە فرۆشگایەكی جلوبەرگ دەردەكەوێت و بۆیان باسی جلوبەرگە نیمچە رووتەكانیان دەكات .
ژنەكە بەكچەكان دەڵێت: بەهۆی لەبەركردنی ئەو جلوبەرگە كورتانەوە ، كچۆڵە بچووكەكان داوا لەپیاوان دەكەن دەستدرێژی سێكسییان بكەنە سەر ، بۆیە پێویستە دایكان و باوكان كۆنترۆڵی كچەكانیان بكەن.
ئەوانەی ئەو پارچە ڤیدیۆیەیان بڵاوكردووەتەوە دەڵێن: ژنەكە داوای لە كچەكان كردووە ئەگەر دەیانەوێت لاقە بكرێن ، ئەوە تەنوورەی كورت لەبەر بكەن .
ئەو پارچە ڤیدیۆیە دەنگدانەوەیەكی زۆری لە پێگەكانی تۆرە كۆمەڵایەتییەكاندا هەبوو ، بۆیە ناویان لێناوە "پورێ' و هاشتاگێكیشیان لەسەر كردووە .
یەكێك لەبەكارهێنەرانی تۆرە كۆمەڵایەتییەكان نووسیویەتی: ئەوە گەلێك قورسە بۆمن پورێ"، دەشڵێت: ئەو كەسە شایەنی ئەوە نییە لە هیچ شوێنیكی ئەو وڵاتە بێت .