گەشتیارێك دەكەوێتە چاڵێكی بوركانی‌و لەمردنیش رزگاری دەبێت

جیهان

08/05/2019‌ 628 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
گەشتیارێك كەوتە ناو چاڵی بوركانی كیلاویا، كە دەكەوێتە دورگای هاوای لەئەمریكا، بەڵام رزگاری بووە.

پێگەی "ئێس دی ئەی" بڵاویكردەوە، ئەو كەسە تەمەنی 32 ساڵ بووەو دوای ئەوەی لەچاڕەكە نزیكبووەتەوە، كەوتووەتە ناو چاڵەكە.

دوای رووداوەكەش تیمەكانی فریاگوزاری لێئاگاداركراوەتەوەو دوای دوو سەعات‌و نیو مانەوە لەناو چاڵەكە توانراوە رزگار بكرێت.

ئەو كەسە دوای دەرهێنانی لە چاڵی بوركانەكە، رەوانەی نەخۆشخانە كراوەو سەرچاوەكان باس لەوە دەكەن، كە تەندروستی جێگیرە.

بوركانی كیلاویا یەكێكە لەبوركانە چالاكەكانی جیهان‌و ساڵانە چەندین جار دەتەقێتەوەو زیانی گەورە بەدوای خۆی دەهێنێت.

هـ ـ ح