وێنە..180 ملیۆن دۆلاری ئوسترالی بەهەڵە چاپ دەكرێت

جیهان

12/05/2019‌ 1542 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەرگێڕان: یاسین نادر
نوێترین دراوی 50 دۆلاری ئوسترالی، كە هەڵەیەكی چاپی لەدەقی نووسراوەكەی هەیە، شەرمەزاری بۆ بانكی ناوەندی ئەو وڵاتەی بەدوای خۆیدا هێنا.

بانكی ناوەندی ئۆستڕالیا دانی بەوەدانا لەچاپكردنی تازەی دراوی 50 دۆلاری هەڵەیەكی وردی چاپی تێدا بەدیدەكرێت.

بانكەكە ڕاشیگەیاند، هەڵەكە لەوشەی (بەرپرسیارییەتی=RESPONSIBILITY)  لەسەر ملیۆنەها دراوی 50 دۆلاری نوێی ڕەنگ زەرد وڵاتەكەیەتی، كە لەساڵی 2018دا چاپكراوە و پیتی (l) لەوشەكەدا پەڕێنراوە و نەنووسراوە و لەگەڵ ئەوەشدا چەند جارێك وشەكە دووبارە بووەتەوە.

بەرپرسانی بانكەكە ڕاشیدەگەیەنن لەئێستادا نزیكەی 184 ملیۆن لەو دراوە لەبازاڕەكانی وڵاتەكەیدا مامەڵەی پێوە دەكرێت، كە بەشێكی زۆری خەڵكی ئەو دراوە بۆ مامەڵە و سەوداكانی ڕۆژانەیان بەكار دێنن.
 
بانكی ناوەندی ئوسترالیا ئەو هەڵەیەی بەفەرمی پشتڕاستكردووەو ڕایگەیاندووە، لە چاپەكانی داهاتووی دراوەكەدا، ئەو هەڵەیە چاك دەكەن.

لەگەڵ ئەمەشدا لەسەر ئەو دراوە وێنەی ئێدیت كووان، یەكەمین خانمی پەرلەمانتار ئوسترالیا نەخشێنراوە و لە پشتەوەی دراوەكەش وتەیەكی ئەو، كە بەشێكی بچووك لە یەكەمین وتەكانی نووسراو،. كە دەقی وتەی ئەم خانمە پەرلەمانتارەش بەمشێوەیە: ئەمە بەرپرسیارێتییەكی گەورەیە، كە تاقانە ژنی نێو پەرلەمانم و پێویستە جەخت لەسەر ئەوە بكەمەوە، ژنانیتریش دەبێت بێنە مەیدانەوە و لەم شوێنەدا ئامادە بن."

هەروەها لەبەشێكی تری ئەم دراوەدا وێنەی "دەیڤید یۆنایپۆن"ی نووسەری بەناوبانگی ئوستڕالیش بەرچاو دەكەوێت، كە دەوترێت دوای نزیكەی چەند مانگێگ لە چاپكردنی ئەم دراوە، كەسێكی وردەكار توانیوێتی هەڵەی ئەم نووسینە وردە بە زەڕەبین بدۆزێتەوە، لەگەڵ ئەمەشدا ئەم دراوە لە ساڵی 2018دا چاپ و كەوتە نێو بازاڕەكانەوە.