مان سیتى ٢٣٠ ملیۆن یۆرۆ بۆ کڕینى یاریزانان تەرخان دەکات

وەرزش

15/05/2019‌ 333 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لەوەرزى داهاتوودا یانەى مانچستەر سیتى ئینگلیزى دەیەوێت بە پێکهاتەیەکى نوێوە بێتەوە مەیدان و ژمارەیەک گرێبەستى گرانبەها ئەنجام بدات.

 

رۆژنامەى زە سەنى ئینگلیزى بڵاویکردوە یانەى مان سیتى بۆ نوێکردنەوەى پێکهاتەى یانەکەى ٢٣٠ ملیۆن یۆرۆى تەرخان کردوە.

 

ئاماژە بەوەشکردوە، یانە ئینگلیزیەکە ژمارەیەک یاریزانى لەهەریەک لە یانەکانى لیۆن و ئەیاکس ئەمستردام و ئەتلەتیکۆ مەدرید دەستنیشان کردوە کە بیانگوازێتەوە بۆیانەکەى.

 

یانەى مانچستەر سیتى بەسەرۆکایەتى گواردیۆلا توانیان لەم وەرزەدا خولى پریمەرلیگ بەدەست بهێنێت.

س.هـ