شارپرێس:
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى سعودیه ئاشكرایكردوه، هێرشێکی درۆنی لەعێراقەوە بۆ سەر ڕیازو مەدینە ئه‌نجامدراوه‌و به‌هۆیه‌وه، زیانی گیانی لێکەوتوه‌ته‌وه، حكومه‌تی عێراقیش هاته‌ده‌نگ‌و به‌توندى دژى ئه‌و هێرشه وه‌ستایه‌وه‌و هۆشداریده‌دات.
وەزارەتی دەرەوەی سعودیە له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرایكردوه، "بەتوندترین شێوە سەرکۆنەی ئەو هێرشەدەکەین کە کرایەسەر هێڵی بۆریی ڕۆژهەڵات-ڕۆژئاوا لەناوچەکانی ڕیازو مەدینە".
ئه‌وه‌شى ڕاگه‌یاندوه، "بەئامانجگرتنی هێڵی بۆریی ڕۆژهەڵات-ڕۆژئاوا لەڕێگەی چەند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە (درۆن) ئەنجامدراوە کە لەعێراقەوە هاتون‌و زیانی گیانی زۆریشى لێکەوتوەتەوە".
ئه‌گه‌رچى ژماره‌ى كوژراو‌و برینداره‌كانى ئاشكرانه‌كردوه، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى سعودیە نوسیویه‌تى، "بڕیارمانداوه لەم قۆناغەدا وەڵامنه‌ده‌ینه‌وه‌و پاڵپشتی هەوڵەکانی حکومەتی عێراق بکه‌ین، ئەمەش لەسەر داوای خودى عه‌لى زه‌یدیى سەرۆک وەزیرانی عێراق".
لاى خۆیشیه‌وه حكومه‌تى عێراق ئیدانەی هێرشەکانی سەر سعودیەى كردوه‌و ڕایگه‌یاندوه، "خاکی ئێمە نابێت ببێته هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر وڵاتانى دراوسێمان".
بۆریی نەوتی (رۆژهەڵات بۆ ڕۆژئاوا) یەکێکە لەگرنگترین ژێرخانە ستراتیژییەکانی وزەی سعودیە، لەساڵی 1980 دەست بەدروستکردنی کراو لەساڵی 1981 تەواوبوو، ئەم بۆرییە دەتوانێت ڕۆژانە حه‌وت ملیۆن بەرمیل نەوت لەناوچەکانی رۆژهەڵاتی سعودیەوە بگوازێتەوە بۆ بەندەرەکانی ڕۆژئاوای وڵاتەکە لەسەر دەریای سور، ئەمەش وەک رێگەیەکی سەرەکی دادەنرێت بۆ هەناردەکردنی نەوتی سعودیە بەبێئەوەی پێویست بکات بەگه‌روى هورمزدا تێپەڕێت.
پێش ڕاگەیه‌نراوه‌كه‌ى وەزارەتی دەرەوە، میدیای فەرمیی سعودیە بڵاویکردەوە، دەسەڵاتدارانی وڵاتەکە وەک هەنگاوێکی پێشوەختەو بۆ سەلامەتیی گشتیی، هەناردەکردنی نەوتیان لەڕێگەی بۆریی (رۆژهەڵات بۆ ڕۆژئاوا) ڕاگرت، تاوەکو ڕێگریی لەهەر ئەگەرێکی تەقینەوەی گەورە لەکاتی گواستنەوەی نەوتدا بکرێ.
