شارپرێس:
دواى بڵاوبونه‌وه‌ى نوسراوێك له‌باره‌ى گرانبونى نرخى جۆره‌كانى سوته‌مه‌نى له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانى عێراق، وه‌زاره‌تى نه‌وت به‌په‌له هاته‌ده‌نگ‌و له‌وباره‌یه‌وه ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه.
كۆمپانیای دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كانی سه‌ربه‌وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ره‌تیده‌كاته‌وه، سوته‌مه‌نی بۆ هاوڵاتیان گران بكرێت‌و ده‌ڵێت، "نرخه‌كان بۆ هاوڵاتیان نه‌گۆڕاون‌و به‌پاڵپشتیكراو ده‌مێننه‌وه".
كۆمپانیای دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان ئه‌وه‌شى وتوه، "ئەو نوسراوه‌ى لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا سه‌باره‌ت به‌نرخی بەرهەمە نەوتییەکان بڵاوكراوه‌ته‌وه، پەیوەندیی بەفەرمانگەکانی دەوڵەت‌و کەرتەکانی دیکەوە هەیەو ئەو بەرهەمە نەوتییانە ناگرێتەوە کە بۆ هاوڵاتییان دابیندەکرێن".
جه‌ختیشیكردوه‌ته‌وه، "نرخی بەرهەمە نەوتییە دابینکراوەکان بۆ هاوڵاتییان وه‌ك خۆیان‌و به‌پاڵپشتیکراوی دەمێننەوە کە بۆ نرخه‌كانیش لای هەموان زاندراون".