شارپرێس:
به‌گوێره‌ى هه‌واڵێكى میدیاکانى ڕۆژئاواى كوردستان، شه‌ڕڤانێكى لیواى حه‌سه‌كه (پێكهاتوو له‌شه‌ڕڤانانى هه‌سه‌ده) دوای ئەوەی لەلایەن گروپێکی چەکدارەوە بۆ گوندی عەدلانەی دەوروبەری سەرێکانی ڕفێندرا، دواتر شەهید كرا، یاریده‌ده‌رى وه‌زیرى به‌رگریى سوریاش ده‌ڵێت، ئه‌وانه‌ى ڕفاندویانه عه‌ره‌بن‌و چه‌ند كه‌سێكیشیان ده‌سگیركراون".
هاوار نیوز بڵاویكردوه‌ته‌وه، لەدەستدرێژییەکی نوێی گروپە چەکدارەکاندا، دڵسۆزیی‌و قوربانیدانی شەڕڤانێکی گەنج بوو بەکۆتا دێڕی ژیانی، له‌هه‌واڵه‌كه‌دا هاتوه، (سیپان حزنی)، ئەو گەنجە سەرکێش‌و شەڕڤانەی نێو ڕیزەکانی لیوای حەسەکە، دوای ئەوەی لەلایەن گروپێكى چەکدارەوە بەدیلی بەرەو گوندی عەدلانەی دەوروبەری سەرێکانی ڕفێندرا، بەشێوەیەکی "نامرۆڤانە" شەهیدکراوه.
سیپان حه‌مۆ یاریده‌ده‌رى وه‌زیرى به‌رگریى سوریا له‌پلاتفۆڕمى ئێكس ڕایگه‌یاندوه، "توانیومانه به‌شێك له‌و چه‌كدارانه‌ى ئه‌و تاوانه‌یان ئه‌نجامداوه ده‌ستگیربكه‌ین، سه‌رجه‌میشیان عه‌ره‌بن".
ئەم هەواڵە کتوپڕە تەنها سەرێکانی نەهەژاند، بەڵکو پەردەیەکی ڕەشی لەخەم‌و پەژارە کێشا بەسەر گەڕەکی (موفتی) لەشاری حەسەکە، ئەو شوێنەی کە بنەماڵەی سیپان تێیدا نیشتەجێن‌و لەبری ئامێزی کوڕەکەیان، پێشوازییان لەتەرمە بێنازەکەی كرد، مەرگی سیپان جارێکی دیكه چیرۆکی قوربانییەکانی مرۆڤی ئەم خاکە لەپێناو ئارامیدا دەنوسێتەوە.
