شارپرێس:
لەسەر بانگهێشتنامەی
فەرمی هەردوو حکومەتی فەرەنسا و ئەڵمانیا، هەفتەی داهاتوو عەلی زەیدیی سەرۆک
وەزیرانی عێراق سەردانێکی فەرمی بۆ ئەو دوو وڵاتە ئەنجامدەدات.
حەیدەر عەبودی، وتەبێژی
حکومەتی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی "واع"ی راگەیاندوە،" عەلی
زەیدیی سەرۆک وەزیران لەسەردانەکەیدا پرسەکانی ئابوری، وەبەرهێنان، بازرگانی، وزە،
پیشەسازی و تەکنەلۆژی لەگەڵ بەرپرسانی پاریس و بەرلین تاوتوێ دەکات، پرسە سیاسی و
ئەمنییەکانیش بەشێک دەبن لە تەوەری کۆبونەوەکان ".
ئەوەشیخستەڕوو، سەرۆک
وەزیران ئامانجێتی دەرگا بەڕوی کۆمپانیا فەرەنسی و ئەڵمانییەکان بکاتەوە بۆ ئەوەی
پرۆژەی وەبەرهێنان لەعێراق جێبەجێ بکەن، ئەوەش لەپێناو هەمەجۆرکردنی کەرتی ئابوری
و پێشخستنی کەرتی بەرهەمهێنان و خزمەتگوزاری.