وەزارەتی پەروەردە یەكەم ڕۆژی خوێندنی دیاریکرد

کوردستان

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 773 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بڕیاریدا، ڕۆژی یەکشەممە 20ـی ئەم مانگە ساڵی نوێی خوێندن لەهەرێمی کوردستان دەستپێدەکات.


پەیمان خواجە، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە، ڕایگەیاند، ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە بڕیاریدا بەپەسەندکردنی ساڵنامەی خوێندنی 2026-2027، ڕۆژی یەکشەممە 20 ی 9 ی 2026 دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنە.