نێچیرڤان بارزانی پشتیوانی بۆ كۆنترۆڵكردنی چەك ڕاگەیاند

کوردستان

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 146 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

   سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر كۆبوونەوە و تێیدا سەرۆكی هەرێم پشتیوانی بۆ كۆنترۆڵكردنی چەك لەلایەن دەوڵەتەوە دەربڕی.

لەڕاگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستاندا هاتووە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە هەیبەت حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق و شاندی یاوەری كرد.تەوەری سەرەكیی دیدارەكە تایبەت بوو بە دۆخی ناوخۆی وڵات؛ هەردوولا هاوڕا بوون كە ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی كوردستان پێكەوە بەستراونەتەوە. 

هەروەها نێچیرڤان بارزانی پشتیوانیی هەرێمی كوردستانی بۆ سەرۆك وەزیران و حكومەتی فیدراڵ و چارەسەركردنی بابەتی چەك لە رێگەی دیالۆگ و لێكگەیشتنەوە دووپات كردەوە، بە جۆرێك مسۆگەری ئەوە بكات كە چەك تەنیا بە دەست دەوڵەتەوە بێت.

ئاماژە بەوەشكراوە، گرنگیی چارەسەركردنی كێشەكانی هەولێر و بەغدا بەپێی دەستوور، مسۆگەركردنی ماف و شایستەكانی هەموو پێكهاتەكان و پرسی بودجەی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ دوایین پێشهاتەكانی ناوچەكە و لێكەوتەكانیان تەوەرێكی دیكەی دیدارەكە بوون.