سەرکەوت شەمسەدین: ئەم ئارامییە کاتیەی عێراق و کوردستان بەرهەمی هاوپەیمانی گەندەڵکارانە

sharpress.net

563 جار خوێندراوه‌ته‌وه

15/05/2019‌

شارپرێس:
سەرکەوت شەمسەدین، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ئەم ئارامییە کاتیەی لە عێراق و کوردستان دروستبوە "بەرهەمی سەرکەوتنی دیموکراسی نیە"، بەرهەمی سەرکەوتن نیە بەسەر تیرۆر دا، بەڵکو بەرهەمی "هاوپەیمانی گەندەڵکارانە" بۆ بەشکردنی سەروەت و دەسەڵات لەنێوان حزبە باڵادەستەکانی هەرسێ پێکاتەکە.

سەرکەوت شەمسەدین، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌ وتارێكدا لە پەنێڵی "گەندەڵی و ئاشتی" لە کۆنفرانسی ئاشتی سوید باسی لە گرفتەکانی بەردەم ئاساییکردنەوەی دۆخی عێراق، بەرقەرارکردنی ئاشتی، هەرەشەکانی بەردەم دیموکراسی و سەرهەڵدانی شەپۆلێکی نوێی گەندەڵی لە عێراق کە ئەویش کردنی سیاسەتە بە مەزادی کرین و فرۆش بە پۆست و گرێبەستی دەیان ملیۆن دۆلاری.

راشیگه‌یاندووه‌، "ئەم شەپۆلە نوێیەی گەندەڵی هەریەک لە گروپە خاوەن چەکدارەکان، سیاسیە تازەکان کە لە بزنس و سەفەقاتی بازرگانی یەوە هاتون، لەرێگەی بونی کەناڵی میدیا و هەرەشەی چەکدارەکانەوە هەم ساختەکاری هەڵبژاردن دەکەن و کورسی پەرلەمان بخۆیان زیاد دەکەن، هەم پۆستەکانی حکومەت دەکرن و هەم ئیفتیزاز/هەرەشە لە وەزیر و پارێزگار و کەسانی خاوەن بریار لە پێگەکانی حکومەت، پۆلیس، سوپا دەکەن".

شەمسەدین باسی لەوەشکردووه‌، "ئەم ئارامییە کاتیەی لە عێراق و کوردستان دروستبوە بەرهەمی سەرکەوتنی دیموکراسی نیە، بەرهەمی سەرکەوتن نیە بەسەر تیرۆر دا، بەڵکو بەرهەمی هاوپەیمانی گەندەڵکارانە بۆ بەشکردنی سەروەت و دەسەڵات لە نێوان حزبە باڵادەستەکانی هەرسێ پێکاتەکە، کە ئەوەی ئێستا دەستیان دەکەوێت لە گرێبەستەکانی حکومەت و قاچاغبردنی نەوت و قرغکردنی پرۆژەکانی وەبەرهێنان، قۆرغکردنی کەرتی بانک، هچ کات بە تەقینە و شەرکردن دژی یەکتر دەستیان نەدەکەوت، بەڵکو شەر و پشتیوانی تیرۆربۆ ئەوەبو ئاوا سەروەتی عێراق دابەش بکەن".
ه.م





ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved