شارپرێس:
فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی له‌لێواری ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوان و چاره‌نوسسازدایه له‌گه‌ڵ "دوژمن".
حسێن سه‌لامی، فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای پاسداران ڕایگه‌یاند، "له‌گه‌ڵ دوژمن له‌لێواری ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوان و چاره‌نوسسازداین، كه په‌یوه‌ندی به‌ئاینده‌ی ئێرانه‌وه هه‌یه".
وتیشی:"ئه‌مریكا ئه‌وپه‌ڕی ستراتیژی خۆی له‌فشاركردن دژ به‌تاران به‌كارده‌هێنێت، بۆیه به‌هه‌موو پێوه‌رێك ئێران له‌لوتكه‌ی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه له‌گه‌ڵ دوژمن ده‌ژی".
ڕ . ج