شارپرێس:
لەکاتێکدا گرژییە سەربازییەکانی ناوچەکە گەیشتونەتە لوتکە، تاران هێزی خۆی لەمەیدانی جەنگدا پیشاندەداتو فەرماندەی سوپای پاسداران لەتاران ڕایدهگهیهنێت، جڵەوی دەستپێشخەری بەتەواوی لەژێر کۆنترۆڵی هێزە چەکدارەکانی ئێراندایە؛ هاوكات هۆشداریی توند دهداته ئهمریكاو پەردەی لەسەر جبەخانەیەکی کتوپڕ لادا کاتێک ئاشکرایکرد، وڵاتەکەی خاوەنی تەکنەلۆژیاو کەرەستەی سەربازیی وههایه کە تائێستا ئاشکرانەکراون.
عەمید حەسەن حەسەن زادە فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران لەگهوره پارێزگای تاران جهختدهكاتهوه، "ئێران ئیرادەی خۆی سەپاندوەو خاوەنی توانایەکە کە هێشتا ئاشکرانەکراوە"، جەختیش لەسەر ئامادەیی گەلو فیداکاریی دەکات لەڕەتکردنەوەی هەڕەشەکانی ئەمریکادا.
فەرماندەی سوپای پاسداران لەتاران، وتى، "ئێران ئەمڕۆ لەپێگەیەکدایە دەتوانێت ئیرادەی خۆی لەمەیدانی جەنگدا بسەپێنێتو جڵەوی دەستپێشخەریش بەتەواوی کەوتوەتە دەست هێزە چەکدارەکانی ئێران".
حەسەن زادە ئهوهشى وت، "سوپای پاسداران خاوەنی زۆر تواناو کەرەستەی سەربازییە کە هێشتا پەردەیان لەسەر لانەدراوەو پیشان نەدراون، ئەو پەیامە بنەڕەتییەی پێویستە ئەمریکییەکان بەباشی تێبگەنو درکی پێبکەن ئەوەیە کە گەلی ئێران لەوپەڕی ئامادەباشیدایە بۆ چونە ناو مەیدانو بەخشینی خوێنی خۆی لەپێناو بەرگریکردن لەخاک، وڵاتو دەستکەوتە نیشتمانییەکانی".
عەمید حەسەن زادە جەختیکردوهتهوه، "پرۆسەکانی بەرهەمهێنانو پەرەپێدانی بەردەوامی موشەکو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەئێراندا بەشێوازێکی بەردەوامو بێوچان بەڕێوەدەچێتو هێزەکانی ئێران گەیشتونەتە ئاستێکی بەرزتر لەئامادەیی بۆ وەڵامدانەوەی هەر دەستدرێژییەک کە وڵاتەکە بکاتە ئامانج".
