بەرشەلۆنە ریاڵ مەدرید بێزار دەكات

وەرزش

16/05/2019‌ 604 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی بەرشەلۆنە بەقورسی هاتووەتە كێبڕكێی كڕینی پۆڵ بۆگبای فەرەنسی‌و یاریزانی یانەی مانچستەر یونایتیدی ئینگلیزی.

هەنگاوەكەی بەرشەلۆنە لەكاتێكدایە، ماوەیەكە یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لەهەوڵی كڕینی ئەو یاریزانە فەرەنسییەیە لەیانەی مانچستەر یونایتید.

بەڵام ئێستا بەهۆی ئەوەی بەرشەلۆنە دەستپێشخەری كردووە بۆ كڕینی بۆگبا، یانەی ریاڵ مەدرید بێزار بووەو پێیوایە، یانە كەتەلۆنییەكە گرێبەستەكەی لێ‌ قورس دەكات.

بەرشەلۆنە ساڵی رابردووش هەوڵی كڕینی پۆڵ بۆگبای دا، بەڵام یانەی مانچستەر یونایتید ئامادەنەبوو ئەو یاریزانە فەرەنسییە بەیانە كەتەلۆنییەكە بفرۆشێت.

هـ ـ ح