شارپرێس:
زاناكان ئەوەیان ئاشكرا كردووە، كە گۆڵە بەیبوون (چاوەپشیلە)ی كوڵێنراو ڕێژەی شەكر لەخوێندا كەم دەكاتەوە و باری تەندرووستی ئەو كەسانەشی تووشی جۆری دووەمی نەخۆشی شەكرە بوون باشتر دەكات.
زاناكانی زانكۆی ئیبیریستویسی بەریتانی و هاوكارە یابانییەكانیان گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی ئاوی گوڵی بەیبوون بۆ تووشبووانی نەخۆشی شەكرە زۆر بەسوودە ، بۆیە ئامۆژگاری هەموو ئەوكەسانە دەكەن تووشی جۆری دووەمی نەخۆشی شەكرە بوون ئەوە واباشترە رۆژانە ئاوی چاوەپشیلە بخۆن .
ئەنجامی لیكۆڵینەوەكان ئەوەیان دەرخستووە، كە رۆژانە خواردنەوەی دوو كوپ لەئاوی كوڵێنراوی بەیبوون ئاستی گلوكۆز لەخوێندا بەڕێژەی ٢٥% دادەبەزێنێت ، بۆیە بۆ دەستكەوتنی ئەنجامێكی باش گرنگە رۆژانە ئەو برە بخورێتەوە .
لێكۆڵەرەوان دەشڵێن بەیبوونەی كوڵێنراو سەرباری ئەو سوودەی ، گەلێك سوودی تریشی هەیە ، بەجۆرێك دژی ئەو نابینایییە كە بەهۆی نەخۆشی شەكرە یان نەخۆشییەكانی گورچیلە یان باش كارنەكردنی كۆئەندامی دەمار یان نەخۆشییەكانی دڵ و بۆڕییەكانی خوێن درووست دەبێت گەلێك بەكەڵكە .
پێشتر زاناكانی ئەمەریكا لێكۆڵینەوەیەكیان لەسەر بەیبوونە كردبوو ، ئەنجامەكەی ئەوەی دەرخستبوو كە بەیبوونە گیراوەیەكی كیمیایی تایبەتی تێدایە ڕێگری دەكات لە زۆربوونی خانە شێرپەنجەییەكان.
وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی