حەلكردنی خشتە یەكتربڕەكان یارمەتی باشتركاركردنی مێشكی بەساڵاچوان دەدات

تەندروستی

22/05/2019‌ 410 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لێكۆڵەران بەو ئەنجامەگەیشتوون، كەسانی گەورەتەمەن كە خشتەی یەكتربڕ و سودوكۆ (یاریی ژمارەكان لەخشتەكاندا) حەل دەكەن، بە بەراورد لەگەڵ كەسانیتردا، باشتر مێشكیان كار دەكات.

ئەو لێكۆڵینەوە، كە بەشێوازێكی ئۆنلاین ئەنجامدرا، ئەوەی ڕوونكردەوە كەسانی بەساڵاچوو خشتە یەكتربڕەكانیان حەل دەكرد، لەڕوانگەی مێشكەوە، مێشكیان باشتر كاری دەكرد و لەگەڵ ئەوەی هەرچەندە بەشێوازێكی ڕێكوپێك ئەمكارەشیان ئەنجامدەدا، كاركردنیشیان باشتربوو.

لێكۆڵەران لەو لێكۆڵینەوە ئۆنلاینییەدا داوایان لەبەشداربووان كرد، لەبارەی چۆنییەتی حەلكردنی خشتە یەكتر بڕەكانەوە زانیارییەكانی خۆیانیان پێبدەن. 

لەگەڵ ئەمەشدا لەوان كۆمەڵێك تێستی ناسینەوە بۆ لێكدانەوەی گۆڕانكارییەكانی مێشك لەسەریان ئەنجامدرا.

دكتۆر ئان كوربیت، سەرپەرەشتیاری تیمی لێكۆڵینەوەكە لەو بارەیەوە دەڵێت: ئێمە تێگەیشتین هەرچەندە كەسەكان خشتەی یەكتربڕ وسودوكۆیان حەل دەكرد، مێشكی ئەوان باشتر كاری دەكرد و باشتریش تێڕامان وبیركردنەوەیان بوو.

 لەگەڵ ئەمەشدا كەسانێك، كە خشتەی یەكتربڕیان حەل دەكرد، مێشكیان لە تێستە گرامرییەكان 10ساڵ گەنجتر كاری دەكرد، لەگەڵ ئەمەشدا بیرهێنانەوەی كورتخایەنی ئەوانیش بەڕیژەیكی بەرچاو زۆر باشتربوو و وەك سەردەمی گەنجی ئەوان خۆی دەنواند.

كوریت لەبەردەوامیشدا دەشڵێت: ئێمە ناتوانین بڵێین حەلكردنی خشتەكان مەترسی لەبیركردنەوە بە حەتمی چارەسەر دەكات، بەڵام ئەم لێكۆڵینەوە دەریخست كە حەلكردنی ڕێكوپێكی وشەكان وژمارەكان لەخشتە یەكتربڕەكاندا، یارمەتی كاركردنی مێشك گەورەتەمەنان وبەساڵاچووان لەدرێژمەودادا دەدات.

وەرگێڕان: یاسین نادر