شارپرێس:
پسپۆڕانی ژنان و منداڵ بوون باس لەوە دەكەن كە بەڕۆژوبوونی ژنانی دووگیان پێویستە لەسەر ڕای پزیشكی تایبەت بێت، بە تایبەت ئەو ژنانەی لە مانگەكانی سەرەتا یاخود كۆتای دووگیانیدان.
بۆ ئەو ژنانەی بەڕۆژوو دەبن پسپۆڕانی خۆراكی چەند جۆرێك خۆراكی بۆ دیاریكردوون ، كە سود بە خۆیان و كۆرپەكەشیان دەگەیەنێت.
پسپۆڕەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە دەبێت ژنی دووگیان لە ماوەی نێوان بەربانگ و پارشێودا ژەمێكی دیكە نان بخوات، هەروەها بڕێكی زۆر سەوزە و میوە تازە بخۆن و گۆشتی سور و شیر و هێلكەش لە پێكهاتەی خۆراكەكانیاندا هەبێت، هەروەها چەند جارێكیش تا كاتی پارشێو شەربەتی میوەی سروشتی بخۆنەوە.
سەبارەت بەو خۆراكانەی كە زیانیان بۆ ژنی دووگیان هەیە، پسپۆڕانی خۆراكی ئاماژە بەوە دەكەن كە خۆراكە چەور و پڕ نیشاستەییەكان دەبێتە هۆی زیادبونی كێشی ژنی دووگیان، ئەمەش كێشەیان بۆ دروست دەكات بە تایبەت لەكاتی منداڵبوندا.
س.هـ