ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییە نەیهێشت نەجمەدین كەریم رادەستی بەغدا بكرێتەوە

عیراق

26/05/2019‌ 11844 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
عالیە نوسەیف ئەندامی لیژنەی نەزاهە لە پەرلەمانی عێراق باس لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدەكات، كە نەیهێشت نەجمەدین كەریمی پارێزگاری پێشووی كەركوك دوای ئەوەی لە بەیرووتی پایتەختی لوبنان دەستگیركرا بگەڕێنرێتەوە بۆ عێراق.

عالیە نوسەیف لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، نابێت مەراییە سیاسییەكان لەسەر حسابی جێبەجێكردنی یاساكان بێت .

نوسەیف راشیگەیاند، زۆربەی ئەوانەی لە دزییەوە تێوەگلاون بەئازادی دەسووڕێنەوە و تەنگیان پێهەڵنەچنراوە ، هەروەكو نەجمەدین كەریم و نەوفەل عاكوب پارێزگاری دوورخراوەی نەینەوا  و چەندانی تر  ، ئەوە سەرەرای ئەو هەموو تاوان و سەرپێچییەی كردوویانە.

هەروەها رایگەیاند، دوای دەستگیركردنی نەجمەدین كەریم حكومەتی عێراق لەڕێگای تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە باڵیۆزخانەی عێراق لە بەیرووت كردووە و هەوڵی ئازادكردنی نەجمەدین كەریمی داوە ، ئەوەش سەرەرای ئەو هەموو هەوڵەی پۆلیسی ئینتەرپول لەپێناو دەستگیركردنی ئەو كەسە داویەتی.

ئەو ئەندامەی لیژنەی نەزاهە راشیگەیاند، ئەوەی ئێستا روودەدات دەچێتە ناو چوارچێوەی مەراییە سیساییەكانەوە ،كە ناكرێت ئەو جۆرە موجامەلاتانە لەسەر حسابی جێبەجێكردنی یاسا بن ، بەتایبەتی ئەگەر ئەو شتە لەگەڵ كەسێك بێت ماڵی گەلی عێراقی خواردووە و بەڵگەی پێویستیش بۆ سەلماندنی لەبەردەستە .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی