شارپرێس:
سه‌رۆك كۆماری ئێران رایگه‌یاند، كه‌شتییه‌ك كه 10 رۆژه به‌رهه‌می ئێرانی هه‌ڵگرتووه نه‌یتوانیووه له به‌نده‌ری هیچ وڵاتێك نزیك بێته‌وه و باره‌كه دابگرێت، ئه‌وه‌ش یه‌كه‌م جاره له مێژووی ئێران‌دا ئه‌وه رووبدات.
حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نوسان له تارانی پایته‌خت له‌باره‌ی دۆخی وڵاته‌كه‌یه‌وه دواو رایگه‌یاند، "هه‌وڵ ده‌ده‌ین هه‌لومه‌رجی خه‌ڵك سه‌ختتر نه‌بێت، به‌دڵنیایییه‌وه هه‌ست به كێشه‌كانی خه‌ڵك ده‌كه‌ین و هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌ت له پێناو ئه‌وه‌دایه رێگه له سه‌ختتربوونی هه‌لومه‌رجی ژیانی خه‌ڵك بگرێت".
رۆحانی باسی له‌وه‌شكرد، كه‌شتییه‌ك كه 10 رۆژه به‌رهه‌می ئێرانی هه‌ڵگرتووه نه‌یتوانیووه له به‌نده‌ری هیچ وڵاتێك نزیك بێته‌وه و باره‌كه دابگرێت ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م جاره له مێژووی ئێران‌دا ئه‌وه رووبدات.
سه‌رۆك كۆماری ئێران راشیگه‌یاند، "وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته له په‌یوه‌ندیدایه له‌باره‌ی كه‌شتییه‌كه‌وه، تاكو كه‌شتی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی ئێران باره‌كه‌ی ده‌گه‌یه‌نێته شوێنێك به‌رده‌وام له رێگای مانگه ده‌ستكرده‌كانه‌وه چاودێری ده‌كرێت، له میانی 40 ساڵی رابردوو دووچاری رووداوی ئاوا نه‌بووین".
رونیشیكرده‌وه، "ئه‌و وڵاته‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له جه‌نگدایه باجه‌كه‌ی ده‌دات، هۆكاره بنه‌ڕه‌تییه‌كانی سه‌ركه‌وتوون به‌سه‌ر ئه‌و جه‌نگه ئابوورییه‌ی ئه‌مریكا بۆسه‌ر ئێران ده‌ستیپێكردووه یه‌كڕیز و متمانه به یه‌كتركردنه".
ه.م