"تویوتا" نەوەیەكی نوێی ئۆتۆمبیلە هایدرۆجینیەكانی ئاشكرادەكات

جیهان

27/05/2019‌ 543 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای "تویوتا"ی ژاپۆنی نەوەیەكی نوێی ئۆتۆمبیلە هایدرۆجینییەكانی ئاشكرایكرد، كە بەم نزیكانە دەیخاتە بازاڕەكانی جیهان.

كۆمپانیای "تویوتا" لەپێناوی پاراستنی ژینگە دەستی بە بەرهەمهێنانی ئەو جۆرە ئۆتۆمبیلانە كردووەو بڕیارە لە 10 ساڵی داهاتوو زیاتر پەرە بەو جۆرە ئۆتۆمبیلانە بدات.

ئۆتۆمبیلەكە لەجۆری سیدان "Mirai" هایدرۆجینییەو نرخی 65 هەزارو 800 دۆلارە، كە خاوەنی كۆمەڵێك تایبەتمەندی بەرزە.

هـ ـ ح